ئەمریكا لیدوانێكی ئەردۆگان رەت دەكاتەوە
15/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەمریكا لیدوانێكی ئەردۆگان رەت دەكاتەوە


جین ساکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکان، وتەکانی ئەردۆگان بەرامبەر بەئۆباما رەتدەکاتەوەو قبوڵی ناکات.

جێی ئاماژەیە پێشتر ئەردۆگان لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو کە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکاو جۆ بایدنی جێگری و گەورە لێپرسراوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان  بێدەنگ بوون لە ئاست کوژرانی ٣ خوێندکاری موسڵمانی لە ئەمریکا تۆمەتبارکردبوو.
ئەو تاوانەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ( نۆرز کارۆلاینا) روویداو وتی: ئەو کەسانەی کوژراون تیرۆریست نین، نابێت بێدەنگ بن لە ئاست ئەو تاوانەدا.

لێدوانەکەی ئەردۆگان پێش بەیاننامەکەی ئۆباما بوو کە تێیدا تاوانەکەی ئیدانە کردو راشیگەیاند: نابێت ھیچ کەس بەھۆی کەسایەتی یان رواڵەت و شێوازی پەیڕەوکردنی بیروباوەڕی لە ئەمریکادا بکرێتە ئامانج.