به مەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی رووداوه‌كانی هاتووچۆ، کۆمپانیای سەردار بۆ بازرگانیی گشتی، بریکاری سەرەکیی جاگوار لاندرۆڤەر لە هه‌رێمی کوردستان و عیراق، به هاوكاری لەگەڵ پۆلیسی هەولێر، هەڵمەتێکی بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو شۆفێرانەی كه به‌سه‌رخۆشی ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن له هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی رێكخست.
هه‌ڵمه‌ته‌كه هاندانی شۆفێران بوو بۆئه‌وه‌ی به سه‌رخۆشی ئۆتۆمبێل لێنهخوڕن، هه‌روه‌ها بۆ گەشەپێدانی ئاستی سەلامەتیی رێگاوبانە لە سەرتاسەری کوردستان و زیادکردنی هۆشیاریی هاوڵاتییانە بۆ گەیاندنی پەیامی "به‌سه‌رخۆشی ئۆتۆمبێل لێمه‌خوڕه" و ئاشناكردنیان بەو نەریت و بەرپرسیارێتییەی ده‌كه‌وێته سەرشانیان لە کاتی خواردنەوەی مه‌ی-دا.
ده‌رباره‌ی ئه‌مه فیراس به‌ربیر به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕگه‌ریی كۆمپانیای جاگوار لاندرۆڤه‌ر رای گه‌یاند: گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و رایه‌ی كه شوفێر له كوردستان پێویستییه‌كی زۆری به هۆشیاركردنه‌وه هه‌یه و ئێمه‌ش به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه به‌و كاره هه‌ڵبستین و هه‌ڵمه‌تی دیكه‌شمان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتر.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له رێگه‌ی هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی جاگوار و لاندڕۆڤەر کە هەردووکیان پەیامی "به‌سه‌رخۆشی ئۆتۆمبێل لێمه‌خوڕه"یان لەسەر نووسرابوو له‌گه‌ڵ زیاتر لە ٥٠٠٠٠ كیسه‌ی نایلۆن کە بە هەمان دروشم رازێنرابوونەوە به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر چەندین دوکانی مەی فرۆشتندا ئه‌نجام درا، هه‌ر كه‌سێك له كاتی كڕینی مه‌ی له‌و دوكانانه ئەوا کیسەیەکی لەمجۆرەی پێدەدرا کە هەڵگری پەیامەکە بوو، بەمشێوەیە په‌یامه‌كه‌یان ده‌بینی، ئەو کەسانەشی کە بەشداری ئەم هەڵمەتەیان کردبوو هەموویان تی شێرت-ەکانیان ئەم دروشمەی لەسەر نوسرابوو.