15/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌سعود بارزانی رێگه نادات حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو که‌رکوکه وه
به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکوک - گه‌رمیان ئاشکرای کرد که له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رێگه نادرێت حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو که‌رکوک.
محه‌مه‌د که‌مال، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکوک - گه‌رمیانی پارتی، وتی: به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاری که‌رکوک قه‌ده‌غه کراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌یان پێ‌نادرێت.
وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه خه‌ڵکی که‌رکوک نه پێکهاته‌کانی وه‌ک "کورد، تورک و عه‌ره‌ب" نه‌ک پارێزگاری که‌رکوکیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بێنه ئه‌و شاره‌وه.
به پێی زانیارییه‌کان، بڕیاربووه له‌م نزیکانه نزیکه‌ی 6 هه‌زار چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رپه‌رشتی هادی عامری بێنه ناوچه‌کانی که‌رکوکه‌وه.