پارێزگاری نەینەوا نهێنیەكی لەبارەی كەوتنی شاری موسڵ ئاشكرا ده كات
15/02/2015 نوسەر: bzavpress

پارێزگاری نەینەوا نهێنیەكی لەبارەی كەوتنی شاری موسڵ ئاشكرا ده كات

ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا، نهێنیەكی لەبارەی كەوتنی شاری موسڵ و هێرشی چەكدارانی داعش ئاشكراكردوو رایگەیاند كە شەوی كەوتنی پارێزگای موسڵ و پاشەكشەی سوپای عێراقی، نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتە پەیوەندی بە" عەلی غێدان"  سەرۆكی هێزە وشكانییەكان و "عەبود كەنبەر" سەرۆك ئەركانی سوپاوە كردووە.

 دەشڵێت: پێویستە لێكۆڵینەوەكان ئەوە لەبەرچاوبگرن و زانیاری لەبارەی پەیوەندییەكەی مالیكییەوە لەو دوو بەرپرسە وەربگرن.

نوجێفی ئاشكراشیكرد كە "ئەو رۆژە فەرمان بەپۆلیسی فیدراڵی كراوە كە لەشوێنەكانی خۆیان لەموسڵ بكشێنەوە، بەوەش رێگە بۆ داعش كرایەوە كە بێتە ناو ناوەندی شاری موسڵەوە."