عەبادی و جێگری سەرۆکی ئێران  کۆبوونەوە
17/02/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی و جێگری سەرۆکی ئێران کۆبوونەوە

ئیسحاق جیھانگیری جێگری سەرۆکی ئێران کە ئەمڕۆ بەسەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە بەغدا و رایگەیاند، سیاسەتی ستراتیژیی وڵاتەکەی بریتییە لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری ئاسایش و پێشکەوتنی عێراق.

جیھانگیری لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، ھیواشیخواست سەرکەوتنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەسەر تاقمى جه كدارى داعش بەردەوام بێت.
لایخۆشیەوە عەبادی خۆشحاڵی بۆ زیادبوونی ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەربڕی و جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگیی فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.