17/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بنكه‌یه‌كی مه‌شق پێكردنیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌نزیك شاری هه‌ولێر كردەوە
ئه‌مرۆ له ڕێ و رەسمێك دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بنكه‌یه‌كی مه‌شق پێكردنی سه‌ربازییان بۆ پێشمەرگە له ناوچه‌ی بنه‌سڵاوه له‌شاری هه‌ولێركرده‌وه.
بنكه‌كه بۆ راهێنانی پێشمه‌رگه بۆشه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی چه‌كدارانی داعش كراوەتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، 60 راهێنه‌ری بیانی له‌بنكه‌كه دا راهێنان به‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه له (ئیتاڵیا‌و به‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا) له‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه به‌شدارن.
بنكه‌كه له‌چوارچێوه‌ی هاوكاریی وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش كراوه‌ته‌وه.