17/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی 450 ملیۆن دۆلاری قه‌رز كردووه
رۆژنامه‌یه‌كی توركی چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا ئاشكرا ده‌كات، كه له‌سه‌ر نهوتو چۆنیه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه به پشت به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌نیس ناتالی رۆژنامهنوسو توێژه‌ری گه‌وره له په‌یمانگای دیراساتی ستراتیژی نیشتمانی له‌زانكۆی به‌رگری نیشتمانی، چه‌ند زانیارییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه تایبه‌ت به رێكه‌وتنی نێوان بارزانی‌و ئه‌ردۆگان.
به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، بارزانی‌و ئه‌ردۆگان رێكه‌وتنێكی تایبه‌تیان له‌باره‌ی شێوازی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم واژۆكردووه كه ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه له‌دژی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بووه.
هه‌رله‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه ئاشكراكراوه كه بارزانی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 بڕی 450 ملیۆن دۆلاری له سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی قه‌رزكردووه ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی كه به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه له‌به‌غداوه دروستبووه.
زانیاری زیاتر له‌راپۆرتێكدا بخوێنه‌ره‌وه كه له‌ژماره 14ی گۆڤاری بزاڤدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
د.ع