15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: ده‌نگه‌كانی پارتی ناگه‌نه دوو كورسی
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێیوایه له‌كه‌ركوكه‌وه تا خانه‌قین ده‌نگه‌كانی پارتی كۆبكرێته‌وه ناگاته دوو كورسی.
وهصفیه به‌نی وه‌یش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته یه‌كێتی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و به‌رامبه‌ر كاره‌كانی پارتی بێ ده‌نگ نه‌بێت.
ناوبراو له پۆستێكدا كه له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی دایناوه ده‌ڵێت (پارتی هاوپه‌یمانمان ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌كه‌ركوكه‌وه تا خانه‌قین ده‌نگه‌كانی كۆبكه‌یته‌وه ناكاته دو كورسی، به‌ڵام كورسییه‌كی پارێزگای كه‌ركوك‌و دو كورسیی كۆتای پارێزگای سلێمانیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق پێدراوه، له‌پارێزگای دیاله‌ش له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ته‌نها چه‌ن ده‌نگێكی كه‌م كورسییه‌كیان پێدراوه، به‌لام به بیچهوانهوه یه‌كێتی (53) هه‌زار ده‌نگی هێناوه له‌پارێزگای موسڵ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوپهیمانهكهیهوه "بێبه‌شكراوه له‌بچوكترین پۆستیش).
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت (بۆیه به‌رای من ده‌بی یه‌كێتی بێده‌نگ نه‌بێ له‌م كارانه‌ی پارتی، چۆن پارتی له‌بچوكترین مافی دێته دهنگو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه ده‌كه‌ن، یاخود ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه له‌كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و سه‌ڵاحه‌دین یه‌كێتی هه‌مان هه‌ڵوێستی پارتی هه‌بێت).
د.ع