18/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عیزه‌ت صابر: 4 مانگه له‌چاوه‌ڕوانی زانیاری مووچهداین
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه 4 مانگه داوای زانیاری موچه‌یان كردووه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، دكتۆر عیزه‌ت صابر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه 4 مانگه داوای زانیاریان له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی ههرێمو بڕی مووچه‌وه كردووه، به‌ڵام وه‌لام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه نوسراوی فه‌رمیان ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام وه‌زاره‌ت پشتگوێی خستووه‌و هه‌رجاره‌و به پاساوێك دوایده‌خات.
پێشتر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به بزاڤی راگه‌یاند كه 680 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌و یه‌ك ملیۆن فه‌رمانبه‌ری ساخته‌ش بوونی هه‌یه.
د.ع