18/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانی بەرەو توركیا بەڕێكەوت
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سامی ئەرگۆشی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨-٢-٢٠١٥، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێ كەوت.
لەبارەی ئەجێندای سەردانەكەشەوە وتی: سەرۆك وەزیران و وەفدی یاوەری لەگەڵ سەركۆمارو سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆدەبنەوەو پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و برەودانی زیاتر بەهەموو بوارەكانی پەیوەندی، ڕەوشی ناوچەكەو ئەو باس و بابەتانەی كە بۆ هەردوولا مایەی بایەخن، تاوتوێ دەكەن.
ئەرگوشی راشیگەیاندوە: لەم سەردانەدا هەر یەكە لە جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیرانی دارایی و ئابووری، سامانە سروشتییەكان و پلاندان یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەكەن.