19/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلی خامەنەئی: بەبەڵگە دەیسەلمینین ئەمریكا هاوكاری داعش دەكات
عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی بەرەنگاری سزا سەپێندراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێتەوەو بەدووریشینەزانی لە تۆڵەی ئەو سزایانەدا ئاستی ھەناردەکردنی غازی سروشتی کەمبکاتەوە.
خامنەیی لەمیانی وتارێکی جەماوەریی لە شاری تەبرێز وتیشی، دوژمن بێ ئەندازە سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، بۆیە پێویستە رێوشوێنی جدی بگرینەبەر و دەشتوانین بەڕووی سزاکاندا بوەستینەوەو شکست بە پیلانەکانیان بھێنین.
عەلی خامەنەئی , لە بارەی هاوكاریكردنی ئەمریكا بۆ داعشی رايكه ياند: ئەمریكا تۆمەتباره بەوەی كە چەك و تەقەمەنی دەدات بە داعش.
هه روه ها ئاماژەی بەوە كرد كەوا چەكدارانی حەشدی شەعبی, وێنەی تۆماركراویان دابین كردوە كە بەڵگەیە لەسەر گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی لەلایەن هاوپەیمانەوە بۆ داعش.