19/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌کدارێـکی به‌سیجیان لە سامەڕا کوژرا
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن یه‌ک له چه‌کدارانی هێزی به‌سیجی وڵاته‌که‌یان له شه‌ڕی دژی داعش له عێراقدا کوژراوه.
ئەو گەنجە ئێرانییە كە قوتابیی قوتابخانە دینییەكان بووە، ناوی ( محەمەدهادی زولفەقاری) یە کەلە رۆژانی رابردوودا لەرێگەی بۆسەیەكی تەقینەوەوە كە داعشەوە دانرابوو، گیانی لەدەست داوە.
ئه مه له كاتيكدا ئێران نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی هێزی شه‌ڕکه‌ری بۆ عێراق ڕه‌وانه‌کردبێت و ده‌ڵێت ته‌نها ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ڕه‌وانه کردووه تاوه‌کو یارمه‌تی حکومه‌تی عێراق بده‌ن له شه‌ڕی داعش، عێراقیش لای خۆیه‌وه به‌شداری هێزی شه‌ڕکه‌ری ئێرانی له شه‌ڕه‌کاندا ئاشکرا ناکات.