15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگاییه‌كی تایبه‌تی بۆ له‌سێداره‌دانی مورسی پێكده‌هێنرێت
ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی میصر به‌نیازی پێكهێنانی دادگاییه‌كه بۆ له‌سێداره‌دانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته.
ئه‌حمه‌د مه‌نصور بێژه‌ری دیاری كه‌ناڵی جه‌زیره‌و رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی میصری رایگه‌یاند كه زانیاری به‌ده‌ستگه‌یشتووه ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی وڵاته‌كه‌یان به‌نیازی پێكهێنانی دادگاییه‌كن بۆ له‌سێداره‌دانی مورسی.
ناوبراو له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بلاویكرده‌وه كه دادگاییكردنه تۆمه‌تی ناپاكی و خیانه‌ت ده‌داته پاڵ مورسی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دژی كوده‌تا.
د.ع