ئایا سۆران سێوکانی شارەزایە لە بواری دینیدا؟ بێگومان نەخێر خوێندنەوەیەکی سادەو ساکاری هەیە بۆ ئاین نە قوڵ بۆتەوە نەقاڵ بۆتەوە .. تەنها ئەم برایەمان کاڵ بۆتەوە لە دینداری..
بۆچی کاک سۆران نەزانە..؟
نوسینەکەی وەك خۆی دادەنێم وەك ئەرکێکی زانستی‌و ئەکادیمی..و ئینجا ئەیدەینە بەر لێزمەی ڕەحنە..
سۆران دەڵێت: غەنیمەت(تاڵانی جەنگ)
ماکوان دەڵێت: غەنیمەت واتا تاڵانی نیە.. ئەوانەی کە ئەم دەسەتەواژەیەی بەکار دێنن دوو جۆرن یان جاهیلن بە دەستەواژەکە دەیڵێنەوە و نازانن بە کوێ‌یان دەگەینێت یاخود مولحید‌و بێباوەڕن بۆ تانەدان لە لە ئیسلام بەکاری دێنن.. لێرەدا من عوزر بۆ کاک سۆران دێنمەوە کە مولحید‌و مورتەد نیە ، بەڵکو جاهیلە بە ووشەکە کە واتای دەست کەوتی جەنگە نەك تاڵانی
بۆ زانیاری کاک سۆران ووشەی "الغنیمە" زۆر مانای تری هەیە بۆ نمونە بە مانای الصوم دێت واتا رۆژو جۆرێك لە ڕاکردنی خێرای ئەسپی جواد پێی دەوترێت غنیمەت..تاد.. ئەمما- بۆ زانیاری کاک سۆران بۆ ئەوەی جارێکی تر فێربێت ووشەی تاڵانی لە زمانی عەرەبیدا موردایفەکەی .." النهب" یاخود "السلب" یان "فرهود" جا بزانە واتاکان چەندە دوورن لەیەکەوە، پاشان غەنیمەت لە ئیسلامدا سیستەم و نیزامە. تاڵانی خەڵکی دز و جەردەو پیاو خراپ دەیکات بزانە چۆن بە پێی پەتی تێکەوتویت.. من تەنها لەسەر ئەوو دوو چەمکەی کە جەنابت بەکارت هێناوە ئەگەر خوێنەر ماندوونەبوایە بە سەدان لەپەڕەم بۆ دەنوسیت، ئەوەندە بەسە .. ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە.
پاشان دەڵێت کاک سۆران:
سیاسەتی جەنگ و
هاندەری موجاهیدان
بەپێی شەریعەت لەكاتی جیهادکردندا
؛کە شوێنێک داگیر دەکرێت؛ماڵ و مناڵ وژن وزەویو زار وهەمووشتێک
دەبێتە حەڵالی موجاهیدەکان..
ماکوان دەڵێت: ئەمە چەند دێرە کە کاک سۆران نوسیویەتی سەراپای قسەی گیرفانیەتی، بوختانێکی چاوزەقی بۆ شەریعەت کردوە، هەموو شەریعەتی ئیسلام ئەمدیوادیود بکات لە فیقهی جیهاد بە هەر چوار مەزهەب و سەلەفی و خەلەفی بەئارەزوی دڵی خۆی بگەرێت شتی وا لە ئیسلامدا نیە، وەك خۆی دەڵێت بە توندرەوەکانیشەو ە تەنانەت لای خەواریجیش شتی وادەست ناکەوێت..
هەرچەندە دەبوو من داوای بەڵگەی لێبکەم بەڵام کێشە نیە ، چونکە رووبەرو نین و ئاخافتنی رووبەرو نیە ناچارم بۆ ئەوەی خوێنەر بە لارێ‌دا نەبات هەر خۆم بەڵگەکان بخەمە روو
چۆن ؟
موسوڵمانان که‌ده‌چنه جێگایه‌ك خه‌ڵکی ناکوژن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که موسوڵمان نین، بانگه‌وازه‌که ده‌که‌ن کێ وه‌ری گرت سه‌رفرازه ئه‌وه‌ی وه‌ری نه‌گرت و گوێی بۆ نه‌گرت خۆی زه‌ره‌ر مه‌نده‌و به‌جێی دێڵیت بۆ خوای گه‌وره.. ئه‌و خۆی حوکمی خۆی ده‌دا له قیامه‌ت که‌واته تۆ بۆت نیه هیچی لێبکه‌یت ته‌نها بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌که‌یت،ئەوەی لە دووژمن بە جێ دەمێنێت واتا زۆنی جەنگ .. دەبێتە دەستکەوتو غەنیمەت نەك سەروتو سامان وماڵو منداڵی خەڵکی وەك تۆ دەڵێت نەك نەك خەڵکی سڤیل..! قسەیەکی بەتاڵە و قیمەتی زانستی‌و شەرعیشی نیە، بەڵگەیەکی گەورەت بۆ دێنمەوە کە لەسەردەمی عومەردا ١٠ ساڵ خەریکی جیهاد بوون دەستکەوت کەوتە بەردەستیان ئەوە خیتابی سیاسی ئیمامی عومەرە وه‌ك فه‌رمووی به سوپاکه‌ی که چونه ناو خه‌ڵکه‌که‌ی ئاگاتان له جوتیاران و خه‌ڵکی ڕهشو ڕووت بێت، چونکه به سروشتی حاڵ خه‌ڵکی به دوای ژیان دا ده‌گه‌ڕێت و حه‌زی به ئاژاوه نیه ئه‌وه‌ی که ئاژاوه ده‌نێته‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی له کیس نه‌چێت چونکه خه‌ڵکی ئه‌وه‌ی خێر بێت خێرا دوای ده‌که‌وێت !!
دەقەکەی ..{عمر بن الخگاب رچی الله عنه یخاگب الجیوش الفاتحە فیقول: اتقوا الله فی الفلاحین، اتقوا الله فی عموم الناس. وهم المغلوبون علی أمرهم، الژین لا یه‌مه‌م مصلحە الحاكم هژا أو ژاك، إنما یریدون أن یتعلموا أین الخیر فیتبعوه، اتقوا الله فی هۆلاو، یقول: ولا تقتلوا إلا من قاتلكم} ..
موسوڵمان هه‌رگیز ژن و منداڵ وپیرو په‌ککه‌وته ناکوژێت به‌ڵکو شه‌ڕی شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌کات له گه‌ڵ هێزو تواناداراندا ده‌جه‌نگێت، چونکه موسوڵمان به‌س له‌گه‌ڵ سوپادا ده‌جه‌نگێت، وه ئه‌وه مایه‌ی سه‌ربه‌رزی موسوڵمانانه که له هیچ مێژووێکی باوه‌ڕ پێکراودا نه‌بوه که موسوڵمانان خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووت بکوژن بۆیه چونه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك خۆشه‌ویستیان له دڵی خه‌ڵکیدا چه‌سپیوه وه‌خه‌ڵکی زوو باوه‌شی بۆ کردونه‌ته‌وه ..بۆزانیاری کاک سۆران‌و ڕایگشتی فەرمودەی پێغەمبەر ﷺ و ئەبوبکریش هەیە لەم باریەوە ..
دیسان سۆران دەڵێت:لەپێنج بەش چوار بەشی دەستکەوتەکە بۆ موجاهیدەکانەو پێنج یەکی بۆ دەوڵەتە
ئەم سیاسەتە توانای لەرادە بەدەری موجاهیدەکان دەردەخات لەکاتی شەڕدا
چونکە ئەوان ئیش بۆ خۆیان دەکەن
ئیتر ئەو غەنیمەتە لە زەویەوە دەیگرێتەوە
بۆ ژن وماڵ وسەروەت وسامانی ئەو وڵاتەی کە داگیر دەکرێت
هەمووی دەبێتە غەنیمەت بۆ موجاهیدەکان
وەڵامی ماکوان بۆ سۆران لەم بڕگەیەدا: وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە غەنیمەت لە ئیسلامدا سیستمی تایبەتە خوای گەورە لە ئایەتدا دەست نیشانی کردوە و دەفەرموێت:ۆاعْڵمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَیْوٍ فَأَنَّ لِڵّهِ خُمُسَهُ ۆلِلرَّسُولِ ۆلِژِی الْقُرْبَی ۆالْێتَامَی ۆالْمَسَاكِینِ ۆابْنِ السَّبِیلِ إِن كُنتُمْ ێمَنتُمْ بِالڵّهِ ۆمَا أَنزَلْنَا عَڵی عَبْدِنَا ێوْمَ الْفُرْقَانِ ێوْمَ الْتَقَی الْجَمْعَانِ ۆالڵّهُ عَڵی كُلِّ شَیْوٍ قَدِیرٌ ﴿٤١﴾
(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان محمد(صلی الله علیه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره…
وەك ووتم قسەکەت بەتاڵە، غەنیمەت هیچ پەیوەندی نیە بۆ زەوی و ژن و منداڵ و سەروەت و سامانی ئەو ووڵاتە کە داگیر دەکرێت، ئەمەش قسەیەکی بێمعنای تری تۆیە کە لە ئەدەبیاتی موسڵماناندا ناوتریت ووڵات داگیر دەکەن بەڵکو فەتحی دەکەن، لە ئیسلامدا موجاهید دەستکەوتو غەنیمەتی لا گرنگ نیە چونکە ئەو یاری رۆح دەکات بۆ مەرگ خۆی ئامادە دەکات ئەوە تۆیت تەحلیلێکی مادیگەرایت پێیەو قسەی پروپوچی موستەشریقە کان ئەجوویتەوە..
سۆران دەڵێت: ئەم سیاسەتەش داعش لەئێستادا پەیڕەویی دەکات
موجاهیدەکانی داعش چی‌یان دەسکەوێت بۆ خۆیانە
وەک دەڵین سەر بۆ من وماڵ بۆ ئێوە
ماکوان دەڵێت : ئەمەی دەڵێت سیاسەتی داعشە ، کە وەك تۆ دەیڵێت..! ئەوە مافیایە موجاهید نیە ئەوکارە دەکات ، چونکە جەنگ لە ئیسلامدا رەوشتە بەندایەتیە، بۆیە کەمە ئاینیەکانی تر لە جیهادا بەشداری ناکەن لە دەوڵەتی ئیسلامدا وجزیە ئەدەن، جونکە جیهاد وەك نوێژ‌و رۆژو وایە عیبادەتە، تەنها لە سەر موسڵمان فەرزە نەك ئاینەکانی تر کە لەژێر سایەی دەوڵەتی ئیسلامدایە..
سۆران لە کۆتایدا سەری ئەدا لەبەردو بێجاهی کرد ئەم قسەیە دەکات چونکە درۆ بەدەمی هاوەڵێکی پێغەمبەرەوەﷺ هەڵدەبەستێت..دەڵێت:
هەر ئەمەش نهێنی دەوڵەمەند بوونی بێ حسابی موجاهیدەکانی سەردەمی فەتح بوو
بۆ نموونە زبیر کوڕی عەوام نانی شێوی نەبوو بیخوات
بەڵام کاتێک کوژراو
بە ملیۆنەها دیناری هەبوو ؛ سەدان وهەزاران دۆنم زەویی لەدوا بەجێما
هەزارکەنیزەکی لەدوا بەجێما!
لەوەڵامدا دەڵێم : کاک سۆران سێوکانی : ئەوکەسەی کە تۆ دەڵێت نان نەبوو بیخوات بازرگانی ناسراوی شاری مەککە بووە، کوڕی پوری پێغەمبەری خوا بووەﷺ و یەکێکە لە دە مژدە پێدراوەکەی بەهەشت، ئالی زوبیر وەك بەنی ئومەییەو ئالی عەباس ناوبانگیان هەبووە، ئاوی زمزمیان بەدەست بووە، بەهەر حاڵ لێرەدا بە کورت‌و بە پوختی ژیاننامەکەی هەیە بیخوێنەرەوە .. بەڵکو پەشیمان بیتەوە..http://www.saaid.net/Doat/yahia/187.htm
ئەتوانیت هەر لە گوگل بنوسە "الزوبیر ابن العوام" بە سەدان سەرچاوە دێتە بەردەستت، پاشان
تۆ بۆ شەرم ناکەیت لەم قسەیەی کە دەیکەیت بەتاڵانی هاوەڵان دەوڵەمەند بوون یان خۆیان سەروەتو سامانی خۆیان بەخشی بە ئیسلام .. ئەی لە بیرت چووە کاکی حافز قورئان و شەریعەت زان ..! دەیان پیاوانێکی وەك ئەبوبکرو عومەرو عوسمان و گلحەو زوبێر ئەباعوبێدە و ئەرقەم و سەعد ......تاد هەموو دەڵەمەندەکانی شاری مەککە بوون خۆیان سوپایان ڕێک دەخست پارەو سەروەت و سامانیان ئەدا بە ئیسلام و بانگەوازەکەی؟!
لە کۆتایدا بۆیە وەڵامی ئەونوسینۆچکەیم دایتەوە. چونکە ئازارت بەدڵی موسڵمانان گەیاندبوو زیاد لە ١٠ برا بەرێز نوسینەکەیان بۆ هێنام و منیش پەیمانم دانێ سەرلەبەری هەڵەوەشێنم.. سوپاس بۆ خوا کردم..
لەکۆتاییدا لە بەرنامەی قسەو باسی ناو خەڵکی باسی جیهادو موجاهیدانم کردوە دەتوانیت لێرەدا بیبینیت ئەگەر حەواست هەبوو تاقەتیشت هەبوو،دڵنیام سودی دەبێت بۆت، گوێش ناگری ئازادیت، بەڵام زەرەر دەکەیت.. فەرموو ئەوە لینکەنیەتی..
بەشی یەکەم:
https://www.youtube.com/watch?v=_qmz_-V-NUI
بەشی دووەم:
https://www.youtube.com/watch?v=8exyx_UWrf0
بەشی سێیەم و کۆتایی:
https://www.youtube.com/watch?v=40RemIzt0P4