فڕۆكە جەنگییەكانی میسر خاكی لیبیا يان بوردومان كرد
19/02/2015 نوسەر: bzavpress

فڕۆكە جەنگییەكانی میسر خاكی لیبیا يان بوردومان كرد

وەزیری دەرەوەی میسر رايكه ياند : پەلاماری فرۆكە جەنگییه کانی میسر بۆسەر خاكی لیبیا لەسەر داواكاری  ئەم وڵاتە بووە .

 شامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسرئاماژەی بەوەشكردوە كە میسر دەیەوێ گەڵاڵەیەك پێشنیار بكات بە ئەنجومەنی ئاسایش كە بەگوێرەیەوە داكۆكی نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی یاسایی وڵاتی لیبیا بكرێت هەتا بە هاوكاری هاوبەشی دەوڵەتی لیبیا بەرەنگاری تاقمی جه كدارى داعش ببینەوە.
شوكری، خوازیاری دیاریكردنی ڕێگەچارەیەك بوو بۆ لەناوبردنی قەیران لە وڵاتی لیبیا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم .