ئەمریكا: هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەشداری كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكەن
20/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەمریكا: هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەشداری كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكەن

سوپای ئەمریكا دەڵێت هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق بەشداری كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكەن و بەپێداویستی سەربازیش پڕ چەك دەكرێن.

سەرچاوەیەك لەناوەندی سوپای ئەمریكا رایگەیاندوە:هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق كە ژمارەیان لەنێوان 20 بۆ 25 هەزاردا دەبێت و پڕ چەك دەكرێن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا كە لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە.

سەرچاوەكەی سوپای ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئێستادا هەزار بۆ دوو هەزار چەكدار داعش لەموسڵدایە.