20/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سامان نهسیم لە ئێران لهسێداره ده دريت
ئەمڕۆ هەینی (19/2/2015)، زیندانییەكی سیاسی كورد بە ناوی سامان نەسیم، كە لە تەمەنی 17 ساڵیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرابوو، لە گرتووخانەی " دەریای ورمێ" لە سێدارە درا.
سامان نەسیم، كە ماوەی 3 ساڵ بوو لەتەمەنی 17 ساڵیدا بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێكی كوردی و نانەوەی ئاژاوە و ئەنجامدانی چالاكی لە دژی بەرژوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیركرابوو.
بەپێی سەرچاوەیەكی دیكە دوای جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر سامان نەسیم دا؛ هێزە ئەمنییەكانی ئێران هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو كردووە كە پرسە بۆ سامان نەسیم دانەنرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەریەكە لە رێكخراوی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەكگرتووەكان، رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە ئێران كردبوو سزاكە رابگرێت.