لە پۆستێکی نوێییدا ئەم برادەرەمان بابەتێکی زۆر قەبەی ووروژاندوە زۆر بە سادەیی باسیکردوە گومان و چەواشەکاری بۆ دڵی موسڵمان دروستکردوە..
ڕاستە لە رووی شەرعیەوە لەسەری ناکەوێت، چونکە ناڵێت ئیسلام !، بەڵکو باسی دەقە فیقهییەکان دەکات، ئەمەش بۆ خۆی دەگرێتەوە بۆ تێگەیشتنی زاناکان لەسەر بنەمای قورئانو سوننەت، هەرچەندە ناوی کەسی نەهێناوە ، ئەمەش بۆ خۆی چەواشەکاری و تەدلیسێکی دیکەیەی کاک سۆران سێوکانیە بەناوی توێژەرو لێکۆڵەر دەیەوێت خۆڵ بکاتە چاوی خاڵکی من نازام تا ئێستا پرۆژەکەی روو لە کوێیە ؟؟ بەڵام من کێشەم نیەو پشوودرێژم لەگەڵیدا دەرۆم..
دیسان وەك پیشەی زانستی و ئەرکی قیامەتی و ئەکادیمی.. نوسینەکەی کاک سۆران دادەنێم و دوای ئەیدەینە بەر شەلاقی رەخنە ..
کاک سۆران دەڵێت:
ئایا ئەهلی کیتاب هاووڵاتین لەدەوڵەتی (ئیسلامیدا!)
بێگومان نەخێر!
-ماکوان دەڵێت: ئەمە درۆیەکی چاو زەقە کە بەدەمی ئیسلامەوە دەیکات کۆڕایی زانایانی ئیسلام بە کۆن و نوێیەوە لەسەر ئەو رایەن کە ئەهلی زمە هەمان هاوڵاتی دار ئیسلامە ، سۆران سێوکانی هیچ بەڵگەیەکی نیشان نەداوە بێبەڵگە قسەی کردوە من بەڵگەکانی خۆم دەخەمە روو .. بە ناوی کتێبو لاپەڕەکانیەوە کە زانایان دەڵێن بە دەق: "فالژمی علی هژا اڵاساس من "أهل دار الإسلام" كما یعبر الفقهاو"
١- شرح السیر الكبیر للسرخسی ج ـ 1 ص140
٢-البدائع للكاسانی ج ـ 5 ص 281
٣-المغنی لابن قدامە ج ـ 5 ص 516
هەروەها زانایانی نوێ دەڵێن دەبێت هەڵگیر رەگەز نامەی دەوڵەتی ئیسلامی بێت وەك موسڵمانان هیچ جیاوازی نیە لەوانە کە بەم دەقە وادەفەرموون :أو من حاملی "الجنسیە الإسلامیە" كما یعبر المعاصرون
تەماشای ئەم سەرچاوانە بکەن ..
١-التشریع الجنائی الإسلامی للشهید عبد القادر عودە ج ـ 1 ص 307 فقرە 232،
٢-حكام الژمیین والمستأمنین فی دار الإسلام، للدكتور عبد الكریم زیدان ص 63 - 66 فقرە 49 - 51)
جارێ ئەوەندە بەس بێت تا دێمەسەر باسەکانی تری بەڵگەی زیاتر دادەنێم ..
کاک سۆران دەڵێت:
بەپێی دەقە فیقهیەکان کە ئیسلامی دەیانەوێت بۆمان بگێڕنەوە
مەسیحی وجولەکەو غەیرە موسوڵمان
تەنیا میوانن
-ماکوان دەڵێت: میوان..!ئەمە قسەیەکی راست و تەندروستانە نیەو دیسانەوەچەواشەکاریە ناوی ئەوان دیارە کە ئەهلی ژمە"ەن... میوان واتا الچیف ئەمەش لە هیچ کتێبێك و سەرچاویەکی فیقهیدا نەهاتوە قسەی گیرفانی کاک سۆرانە .. چونکە هەر دێڕێك دوایی ئەوە خۆی بەدرۆ دەخاتەوە دەڵێت معاهدن!.....
کاك سۆران دەڵێت:
ئەوان (معاهدن)
واتە بەڵێننامەیەکیان لێوەردگیرێت کە
هەر هەڵەیەکیان کرد لەگەردنیان بدرێت
ماکوان دەڵێت : کافرو موسڵمان لە ووڵاتی ئیسلامیدا بەپێی گرێبەندێك مامەڵە دەکەن لەگەڵ دەسەڵاتی ئیسلامیدا، موسڵمان گرێبەندی کۆمەڵایەتیەکەی بریتیە لە :كُلُكُّم راعٍ و كُلُكُّم مَسۆولٌ عَن رَعِێتِهِ
ئەوانیش بە پێی گربەندێك بەڵێنیان لێوەردەگیریت کە مافو ئەرکیان دیاریە دێمەسەرئەو باسەش بە پشتیوانی خواگەورە..
چاوەشەکاریەکی تری کاک سۆران ئەوەیە کەدەڵێت هەر هەڵەیەك بکەن لە ملیان ئەدرێت ئەمە قسەیەیکی زۆر بێمعنایە..لە کاتێکدا خوای گەورەدەفەرموێت: مەسیحیەکان نزیکترن لە موسڵمانان خۆشەویستیان هەیە بەرانبەریان ، ولتجدن أقربهم مودە للژین ێمنوا الژین قالوا: إنا نصاری ژلك بأنهم منهم قسیسین ورهباناً وأنهم لا یستكبرون..
پاشان خوای گەورە دەفەرموێت:ڵا ێنْهَاكُمُ الڵّهُ عَنِ اڵّژِینَ ڵمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ ۆڵمْ یُخْڕجُوكُم مِّن دِێاڕكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ ۆتُقْسِگُوا إِڵیْهِمْ إِنَّ الڵّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ ﴿8﴾
(دڵنیاش بن) که خوا جڵهوگیری ئهوهتان لێناکات که چاکڕهفتارو دادپهروهر بن لهگهڵ ئهو کهسانهدا که جهنگیان دژ نهکردوون و دژایهتی ئاینیان نهکردوون و له شوێنهوارتان دهریان نهکردوون، چونکه به ڕاستیی خوا دادپهروهرانی خۆشدهوێت.
هەروەها دەفەرموێت:
ۆلا تُجَادِلُوا أَهْڵ الْكِتَابِ إِڵاّ بِاڵّتِی هِێ أَحْسَنُ
گفتوگۆ و (مجادلـە) مهکهن لهگهڵ خاوهنی کتێبه ئاسمانیهکاندا مهگهر بهجوانترین شێوه نهبێت
دەبێت هەڵەکە دەست نیشان بکرێت چییە ئایا قابیلی ئەوەی هەیە لەسەری لە سێدارە یان لەگەردنی بدرێت..! ئەمە مەگەر لە فیقهی سۆران سێوکانیدا دەستبکەوێت..
سۆران سێوکانی دەیفەلسەفێنیتو دەڵێت:
ئەو زەوی وزارەش هەیبوە پێش هاتنی ئیسلام
لێیان دەسنرێتەوەو بەکرێ دەیاندرێتی
ساڵانە خەراجیان لێدەسەنرێت
هەرکاتێکیش ویسترا لێیان دەسەنرێتەوە
ماکوان دەڵێت: بنەمایەکی نیە قسەکەی سەچاوەکەی نازانین کوێیە؟ ئایا گیرفانیەتی یان قالو قیلێکە؟ لە کونکەلەبەر فیقهی ئیسلامیدا وەك رای شاز هێناویەتی دەنا هەموو مەزهەبەکان لەسەر ئەو رایەن کە موڵکیان پارێزراوە ..!، بەهەر حاڵ ئەصڵ ئەوەیە کە ووتمان مافیان وەك مافی هەموو موسڵمانێکە بەبەڵگەی ...
گەورەترین بەڵگە لە هەرچی مەزهەبو فیقهی هەیە ئەوەیش فەرمودەی پێغەمبەری خوایە صلی اللە علیە وسلم کە دەفەرموێت : سەروەت وسامان و کڕینو فرۆشتن و هەرچیان هەیە وەك موسڵمانەو پارێزراوە لە زۆرو لە کەم.. ئەمەش دەقی فەرمودەکەیە..
ومپل حمایە اڵانفس واڵابدان حمایە اڵاموال، هژا مما اتفق علیه المسلمون فی جمیع المژاهب، وفی جمیع اڵاقگار، ومختلف العصور.
روی أبو یوسف فی "الخراج" ما جاو فی عهد النبی - صلی الله علیه وسلم - ڵاهل نجران: "ولنجران وحاشیتها جوار الله، وژمە محمد النبی رسول الله - صلی الله علیه وسلم - علی أموالهم وملتهم وبِێعهم، وكل ما تحت أیدیهم من قلیل أو كپیر... ". (الخراج ص 72).
کە مادام جزیە ئەدات لە دەوڵەتی ئیسلامیە مافی وەك مافی موسڵمانە سەروەتی وەك سەروەتی موسڵمانە بەڵگەیەکی دیکە ..
سۆەان دەڵێت:
بەپێی فیقهی ئیسلامی بۆیان نیە لەشوێنێکدا دانیشن وموسوڵمانێک بەپێوە بی
ئەبێ شوێنەکەی بۆ چۆڵ بکات
بۆی نیە لەناو بازاڕد بەسواری (کەریش) بڕوات
دەبێت هەر پیادە بێت
مەسەلەی جزیە باس ناکەم
چونکە زۆر باسکراوە
ماکوان دەڵێت: ئەم قسەیەی دەیکەیت مەیگشتێنە؛ بەڵکو رەئێکی شازی" ئیمامی شەوکانیە" کە دەڵێت : دەبێت بەسواری گوێدرێژ نەروات ئەگەر هەر رۆشت دەبێت پێچەوانەی موسڵمانان لەسەر گوێدرێژەکەی دانیشێت، ئەو رایەش ئیمامی شەوکانی باسی کردوە لە نیل الاوگار، ئیمامی شەوکانیش لە عولەمایانی موتئەخرینە..
هەر کات تاقەتت بوو باسی کە منیش ئەمەت بۆ دادەنێم لەسەر جزییە لە ئێستاوە گومانەکانت ئەرەوێنمەوە لێرەدا باسی جزییەم کردوە باخەڵکی سودی لێوەربگرێت
http://bzavpress.com/Detail.aspx?id=159&LinkID=17
کاک سۆران دەڵێت:
مەرجەکانی عومر کەلە کتێبەکانی فیقهدا هاتوە
غەیرە موسوڵمان ناکاتە کۆیلە
بەڵکو لە کۆیلە رسواترو زەلیلتری دەکات
ئەو چل مەرجی داناوە بۆئەوەی ئەهلی کیتاب
بتوانن بەهەرحاڵێک بوە بژین
بەڵام مەرگ لەو ژیانە جوانتر دەبێت
ماکوان دەڵێت: بۆ بە درۆ خسنەوەی کاک سۆران من ئەم قسەیەی ئیمامی عومەر دادەنێم کە دەفەرموێت:
وفی عهد عمر إلی أبی عبیدە بن الجراح رچی الله عنهما أن: "امنع المسلمین من ڤلمهم والإچرار بهم، وأكل أموالهم إلا بحلها". وقد مرَّ بنا قول علی - رچی الله عنه - "إنما بژلوا الجزیە لتكون دماۆهم كدمائنا، وأموالهم كأموالنا" وعلی هژا استقر عمل المسلمین گوال العصور.
فمَن سرق مال ژمی قُگعت یده، ومَن غصبه عُزِّر، وأعید المال إلی صاحبه، ومَن استدان من ژمی فعلیه أن یقچی دینه، فإن مگله وهو غنی حبسه الحاكم حتی یۆدی ما علیه، شأنه فی ژلك شأن المسلم ولا فرق.
واتا لەسەردەمی عومەروە کە ئەبا عوبێدەی ئاگادار کردوە ، هەر کەس سەورەتو سامانی ئەهلی زمی بخوات، دەبێت مافیان بۆ بگەرێتەوە مەگەر حەڵاڵ بیت بە موسڵمانان.. ئەوان جزیە ئەدەن واتا لەسەر دەسەڵاتی ئیسلامی وموسڵمانان فەرزە کە سەروەت وسامان و کیان و موڵکیان بپارێزن، بەم شێوەیە رۆشتوە لە هەموو سەردەکەماندا، مافیان وەك مافی موسڵمانە دەقە عەرەبیەکە باشتر روونی کردۆتەوە
زۆر پێویست بە روونکردنەوە ناکات..