15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌درۆده‌خاته‌وه
له‌باره‌ی كرانه‌وه‌و نه‌كرانه‌وه‌ی سنوربهسهر ڕۆژئاوای كوردستان په‌رله‌مانتارێك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و ده‌لێت سنوره‌كان داخراون.
ئازاد گۆران، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كوردستانی له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند :دوێنێِ سەردانی سنورمان کرد ، چونکە سەرۆکایەتی هەرێم ووتی سنور کراوەتەوە ئەوەی بەرگری لێ دەکات با بجێت و فرمێسکی تیمساحی هەڵنەرێزێت .
وه‌ده‌شڵێت " ئیمە چوین بۆئەوەى باوەش بەمنداڵانى خۆرئاوادا بکەین و فرمێسکى راستەقینە بڕێژین بەڵام بەداخەوە سنوور داخراوە"!
جێی باسه له ڕوونكردنەوەیەكیدا وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو : ئەوانەی فرمێسكی تیمساح دەڕێژن و لەمەڕ بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و بەرگریكردن لە گەلی كورد لە ڕۆژئاوا موزایەدە دەكەن و لە هەمان كاتیش‌دا هەندێك لەوانە هەموو پێداویستیی ئەو بەرگریكردنەیان لەبەر دەست دایە با بفەرموون ئەوە سنوورەكان كراوەیە و بچن لەسەر ئەرزی واقع بەرگری لە گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا بكەن ئەو كات بۆ خەڵكی كوردستان دەردەكەوێ كە موزایەدەكانیان چەندە یارییەكی بێبەهای سیاسییە و پڕیەتی لە چەواشەكردنی ڕای گشتی.