21/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كارتەر: كاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ نادیارە
ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لەوەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەربارەت بەكاتی دەستپێكردنی هێرشی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ ڕایگەیاند كاتێكی دیاریكراو دەستنیشان نەكراوەو بۆ هێرشەكە.
ئاشتۆن كارتەر وتیشی: هێرشەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەهاوكاری ئەمریكا دەبێت, دەبێت ئەو هێرشە لەكاتێكی گونجاودا ئەنجامبدرێت.
پێشتر هەریەك لەسیناتۆر جۆن ماكینو لیندسی گراهام نامەیەكیان ئاڕاستەی كۆشكی سپی كردبوو، كە تێدا ئاماژەیان بەوەكردبوو هێرشكردنە سەر شاری موسڵ لەمانگی نیسان، یان ئایار بە بەشداری نزیكەی 20 تا 25 هەزار لەهێزەكانی سوپای عێراقو پێشمەرگە ئەنجامدەدرێت.