21/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوران عومه ر: نابێت ڕێگه بده‌ین پێشمه‌رگه به‌شداری ڕزگاركردنی موسڵ بكات
سوران عومه ر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی فەرمی خوی رایگەیاند: نابێت ڕێگه بده‌ین پێشمه‌رگه به‌شداری ڕزگاركردنی موسڵ بكات
به‌بێده‌نگی باس له‌ڕێكه‌وتن و پلانی به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت له‌ئازادكردنی شاری موسڵ دا، ئه‌مه پرسێكی گرنگ و هه‌ستیاره‌و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌س ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌ی نیه پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی ئازاد كردنی موسڵ بكات.
هەروەها ئەوەشی خستوەتەوە ڕوو كەوا پێویسته په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕازی نه‌بێت یه‌ك پێشمه‌رگه خوێن له‌په‌نجه‌ی بێت بۆ ڕزگاركردنی موسڵ، با سوپا شكستخواردووه‌كه‌ی حكومه‌تی تایفی عه‌بادی ڕزگاری بكات كه 10 ساڵه دیناری به‌پێشمه‌رگه نه‌داوه‌و قوتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه.
لەكۆتایدا دەڵێت، هیوادارم ئه‌م پرسه به‌گرنك و هه‌ند وه‌ربگیرێت لای په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشتم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.