22/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌په‌گه و سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان پێکهێنا
سوپای تورکیا مۆڵه‌ت له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری پاراستنی کۆبانێ وه‌رده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌چێته ناو خاکی کۆبانێ و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان له گردی سلێمان شا ئه‌نجامدا.
دوێنێ شه‌و، هێزه‌کانی پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک یه‌په‌گه و سوپای تورکیا، بۆ رزگارکردنی سه‌ربازانی تورک که بۆ پاراستنی گردی سلێمان شا و 3 گۆڕ له‌و شاخه‌ن، ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شیان پێکهێنا. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه که له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی یه‌په‌گه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه، ئاشکرا کراوه دوێنێ ئێواره کاتژمێر 21:00 ئۆپه‌راسیۆنه‌که پێکهاتووه و راگه‌یه‌ندرا که له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هه‌موو سه‌ربازه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو رزگار کراون.
سلێمان شا، کە رووبەرەکەی 10.096 مەتردووجایە و بەپێی رێککەوتننامەی لۆزان وەک خاکی تورکیا دانراوە.