بارزانى: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی  داعش تاکە ڕێگە چارەی سەربازی كافی نییە
22/02/2015 نوسەر: bzavpress

بارزانى: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش تاکە ڕێگە چارەی سەربازی كافی نییە

 مه سعود بارزانی  سه روكى هه ريم ده ليت: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش تاکە ڕێگەچارەی سەربازی كافی نییە، بەڵكو لەڕووی فكری و ئابوورییەوە دەبێ شەڕ بكرێت و و ڕێگە لە هاتوچۆیان بگرن و بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ داعش تەنیا یەك ڕێگە هەیە ئەویش شەڕكردن و شكاندنیەتی.

 بارزانی ئاماژەی بەو ناوچانەدا كە لەژێر دەستی داعش ڕزگاركراون و ئەوەی باسكرد كە پێشمەرگە یارمەتیی ئەو خەڵكانەی داوە كە دەستیان لەگەڵ داعش نەبووە و ئەوەی دووپاتكردەوە كە چارەنووسی ئەو كەسانەی یارمەتیی داعشیان داوە و لەگەڵ داعش ڕۆییشتوون بە چارەنووسی داعش بەستراوەتەوە و هەمان چارەنووسی داعشیان دەبێت.
هەروه ها باس له وه ده كات، ئاستی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان قسەی لەبارەیەوە كرا و ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی ئازادكردنی موسڵیش خرایە بەر باس. پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و قۆناغی دوای داعش تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.