ئۆباما بانگھێشتنامەی فەرمی پێشکەش بە عەبادی کردووە
22/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئۆباما بانگھێشتنامەی فەرمی پێشکەش بە عەبادی کردووە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بە فەرمی (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیری عێراقی بانگھێشتی وڵاتەکەی کرد.

ژەنەراڵ (لوید ئۆستون) فەرمانداری ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا، لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی وەزیری عێراق، بانگھێشتنامەی فەرمی (باراک ئۆباما)ی بۆ سەردانی کردنی ئەمریکا پێشکەش بە عەبادی کردووە.

لەو دیدارەدا  سەرۆک وەزیری عێراق، رایگەیاند: لە ئێستادا پاڵپشتی کردنی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لەشەڕی دژ بەگروپی چەکداری داعش زیادیکردووە، ھیواشی خواست ئەو پاڵپشتیە زیاتر بکرێت.