23/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژنامه‌وانێکی سویدی به هه‌وڵی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ئازادکرا
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر" یواکیم مێدن" ی ڕۆژنامه‌وان ته‌مه‌ن 30 سـاڵ ، به هه‌ڵه‌ی شوفێری ئۆتۆمبیله‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌بری عومه‌ری وه‌رگێڕی نزیک ده‌که‌ونه‌وه له ناوچه‌ی چوارگۆشه‌ی ئاسایشی ڕژێمی ئه‌سه‌د له شاری قامیشلۆ و له لایه‌ن خاڵێـکی پشـکنینی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌سـتگیرده‌کرێن، پاشان ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق ده‌کرێن.
هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ش له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌سـتگیرده‌که‌ن، له‌وانه ئه‌فسه‌رێـکی پایه به‌رزی ئاسایشی، هه‌روه‌ها هه‌رچی جاده و ڕێگاکانی حه‌سه‌که به قامیشلۆ ده‌به‌ستێـته‌وه له هێزه‌کانی ئه‌سه‌دی ده‌گرن، به‌وه‌ش چوارگۆشه‌ی ئاسایشی ڕژێم گه‌مارۆ ده‌درێت.
حکومه‌تی سوریاش ناچار یواکیم و سه‌بری عومه‌ری وه‌رگێڕی ئازاد ده‌کات.
یواکیم مێدن دەڵێت: سه‌رسام بووم کاتێـک ئازادیان کردین، باس لەوەش دەکات هه‌تا فڕۆکه‌خانه که له‌وێ سواری فڕۆکه‌که کراون به‌ره‌و قامیشلۆ، ئه‌فه‌سه‌رێـکی پاڵای ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵیاندا هاتبوو.