ناوی پێشمەرگە لە چییەوە هاتووە..؟
23/02/2015 نوسەر: bzavpress

ناوی پێشمەرگە لە چییەوە هاتووە..؟



ناوی پێشمەرگە لە چییەوە هاتووە..؟ 

مێژووی ئەم ناوە دەگرێتەوە بۆ سەردەمی کۆماری مهباد.. کەسێك بەناوی ئەحمەدە کۆڵی چایچی .. کە چا-پەزی قازی محمد بووە، ئەو ناوە دەدات بە گویی قازی محمددا..

زۆرێك لە خەڵکی پێیان وایە ئەم ناوە کوردیە .. بەڵام لە راستیدا خانەوادەو سوڵگانەکانی ئێران پێش کورد بە کاریان هێناوە.. لەناو باڵاخانەو قصرەکانی خۆیاندا هەندێك لە خزمەتکارەکانیان ناوناوە بە پێش مەرگ ، کە چێژی خواردنیان کردوە پێش ئەوە کە خانەدانەکان و گەورەکانیان نانەکە بخۆن، چوونکە ئەمانە وەك پاراستینی گیانی ئەو گەورەنەی خۆیان... ئەوکارەیان کردوە نەبادا ژەهرو دەرمانی کوشندە کرابێتە ناو خواردنەکانیان ، جا ئیتر لەسەردەمی دەیلەمیەکان و ئال زیار و صەفەویو ئەفشاری... هتد ، بەردەوام بووە، ئەم پێش مەرگ.. ەنەیان هەبووە..

جا پێدەچێت چایچیەکەی قازی محمدیش بەناوی ئەحمەد کۆڵ لەو سەرچاوەی پێش مەرگەوە هینابێتو بە قارەمانو ئازا ناوزەدی کردوون