24/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عيراق لەبودجەی وەبەرهێنان پارەیە بۆ حزبی شەعبی دابین دەکات
لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە لەسەر جێبەجێكردنی بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەبودجەی وەبەرهێنان بەپێی ئەو رێنماییانە كە لەیاسای ژمارە 2ی ساڵی 2014دا بۆ گرێبەستە حكوییەكان جێبەجێكراوە.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایشی راسپاردوە بەخەرجكردنی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی.
پێدانی ئەو پارەیە لەبواری وەبەرهێنان بۆ هێزی بەرگری بەپێی یاسایی بودجەی عێراق نایاساییە، چونكە ئەو پارەییە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆی تەرخان نەكراوە، بەڵكو لە وەبەرهێنان بووە، لەكاتێكدا بەپێی رێنماییە یاساییەكان ناتوانرێت پارە لەبوارێكەوە بۆ بوارێكی تر بەكاربهێنرێت.