25/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمریکا بۆ لەناوبردنی فکری جیھادی پلانێکی نوێ دادەڕێژیت
(سارە سیوال) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: ئەمریکا لەگەڵ ٦٠ وڵات و ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵی لە ھەوڵی دراشتنی پلانێکی نوێن ، بۆ لەناوبردنی گروپە جیھادیە توندڕەوەکان بە دەر لە بەکارھێنانی سەربازی.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، پلانە نوێکەی ئەمریکا و وڵاتان تەرخانکردنی سەرچاوەی دارایی زیاترە بۆ دەزگا ئەمنیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خستنە سەر کاری گەنجانە ، لە پێناو ڕووبەڕووبونەوەی فکرە توندڕەوەکان بە تایبەتی لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراستدا .
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایشی گەیاندووە : ئەو ھەولانەی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی فکری توندڕەوەی لە دەرەوەی ھەموو ئەو پلانانەیە کە ئەمریکاو ھاوپەیمانان دایاناوە بۆ کۆتایی ھێنان بە گروپە تیرۆریسیتەکان.