25/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕەتکردنەوەی داواکەی عامری لەلاییەن بارزانی یەوە
ئهمڕۆ هادی عامری سهرۆکی رێکخراوی بهدر لهگهل مهسعود بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان باسی له چونه ناوهوهی حشدی شهعبی بۆ پارێزگای کهرکوک کردوه.
گرنگترین تەوەری كۆبوونەوەکەی بارزانیو عامری چوونی حەشدی شەعبی بووە بۆ كەركوكو تیایدا عامری داوای لەبارزانی كردوە كە حەشدی شەعبی بچێتە ناوچەكانی كەركوكو لەگەڵ پێشمەرگە رووبەروی داعش ببنەوەو رۆڵیان هەبێت لە ئازادكردنەوەی ناوەچەكانی ئەو پارێزگایە.
لەبارەی داواكارییەی عامری،بارزانی جەختی لەوەكردوەتەوە كە ئەوان خۆشحاڵ دەبن بەوەی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی بەیەكەوە شەڕی داعش بكەن، بەڵام بەوتەی ئەو ناوچەكانی كەركوك پارێزراوەو هەر كاتێك زانرا پێویست بەهێزی تر دەكات داوایان لێ دەكات، ئاماژەی بەوەشكردوە پێویستە حەشدی شەعبی لەسنورەكانی نزیك حەویجەو ریازو رەشاد شەڕی دژی داعش بكەن.