بەریتانیا کۆتای بە مەشقی سەربازی هەزار پێشمەرگە هێنا
25/02/2015 نوسەر: bzavpress

بەریتانیا کۆتای بە مەشقی سەربازی هەزار پێشمەرگە هێنا


راهێنەرانی سەربازی بەریتانیا كۆتاییان بە مەشقی سەربازی هەزار پێشمەرگە هێنا، كەلە سەر چەندین جۆرە چەكی تازە مەشقیان پێكراوە.
 
 لەو بارەیەوە مایكل فالۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند: ئەفسەرانی بەریتانیا لەسەربازگەیەكی نزیكی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان قۆناغی یەكەمی مەشق‌و ڕاهێنانیان بەهێزەكانی پێشمەرگە تەواوكرد، پاش نزیكەی یەكەم مانگ.
دوای پێشرەوییەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كۆنترۆڵكردنی چەند ناوچەیەك، ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان لەنێوانیان دا بەریتانیا، هاریكاری سەربازیان پێشكەش بە هەرێم كرد و بەشێكی هاریكارییەكانیان، خۆی لە ناردنی سەدان راوێژكار و راهێنەری سەربازی بۆ مەشقپێدانی پێشـمەرگە بینیوەتەوە.