25/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلی حەمە ساڵح : بارزانی بەنیاز نیە ببێتەوە سەرۆكی هەرێم
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له لهلاپهرهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بوك رایگهیاندووه كه: لێرەو لەوێ قسەی ئەوە دەكرێت كە گۆڕان رازی بووە ویلایەتی مەسعود بارزانی بەم شێوەی ئێستای كە لە پۆستی سەرۆكی هەرێم درێژبكاتەوەو، كاك نەوشیروان ئەمەی پێوتوون بەدڵنیایەوە ئەمە راست نییە.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەختیكردەوە كە ئەو كارە نایاساییەی لە ٢٠١٣ دا، بەڕێوەچوو بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم قابیلی دوو بارە بوونەوە نیە، ئەوەشی خستەڕوو كە بە خیانەت لە دیموكراسی و پێشێلكردنی یاسایی دەزانن.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: كاك مەسعود بەنیاز نیە ببێتەوە سەرۆكی هەرێم و گۆڕان پێی باشە ببێت،كارێكی باش دەكات نایەوێت ببێتەوە سەرۆكی هەرێم و هیوادارین ئەم نیەتەی كەهەیەتی وەك باس دەكرێت بێتە كردار.
ناوبراو جەختیش لەوە دەكاتەوە ئەوان تەكلیف لە كەسیش ناكەن ببێتە سەرۆكی هەرێم.