16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆزێك بۆ شههيدانى ميصر ....
تا چرای ئیسلام نه‌سووتێ ...
ئێوه‌ی نه‌زان
قه‌ت رووناکی نابینن به چاوی خۆتان
هه‌تا موسڵمان کۆیله بێت...
دڵنیا بن هه‌ر کۆت و نیر
ته‌وق و زنجیر ده‌که‌ین بۆ تان..
ئه‌گه‌ر ئێمه لێشمان بمرێ ....
ته‌نیا ديلێ ده‌دۆڕێنین
چی هه‌یه له دیلی تاڵتر؟
گه‌ر بشمرین هه‌ر سه‌رکه‌وتووین ..
نيه له شه‌هيد مه‌زڵوم تر
ئێوه‌ى چاو كوێر هه‌م زمان لاڵ !!
دوای مردنیش لێناگه‌ڕێن
جه‌سته‌مان ئه‌که‌ن بهزوخاڵ!!
لێ ناگه‌رێین....
گۆشتـمان ئه‌خۆن وه‌ک قه‌ل و داڵ
چاوه‌روان بن ...
گه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌بینه خه‌ڵوزی بێستان
زیوانی ناو ده‌غڵ و دانتان....
ده‌بینه لم....
ده‌چینه ناو پارووی نانتان
ده‌بینه مار....
دێينه ژێر پێخه‌ف و نوێنتان.
ده‌بینه شێرپه‌نجه‌و میکرۆب....
گه‌را ده‌که‌ین له ناو خوێنتان.
ده‌بینه کوان....
هه‌رده‌مه‌و له جێیه‌ک ده‌ردێین.
ده‌بینه ژان
له سه‌د لاوه تێتان وه‌ردێین.
ده‌بینه زێرووی هه‌زار پێ
ده‌م گیر ده‌که‌ین له گه‌رووتان.
ده‌بینه تامیسکه‌ی سه‌ر لێو
بهپشکێوی سه‌ر پێلووتان.
قڕمان ده‌که‌ن؟
قوڕتان به‌سه‌ر!
ئێوه‌ى كافرو زمان لاڵ !!
دوای مردنیش لێناگهرێین
نیشتیمانمان ئه‌که‌ن به‌ماڵ؟؟