ڕاگەیاندنی کەمپینێك بۆ سزادانی شێخ جەعفەر
25/02/2015 نوسەر: bzavpress

ڕاگەیاندنی کەمپینێك بۆ سزادانی شێخ جەعفەر

 
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو لێدوانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرایكرد کەوا "عادل مورادو ئەمسالی‌ ئەو بوون پێشنیاریان بۆ مالیكی‌ كردبوو ئەگەر بێت‌و بودجەی‌ كوردستان ببڕێت ئەوا خەڵكی‌ كوردستان دژی‌ ئەو دەسەڵاتەی‌ ئەمڕۆ رادەپەڕێت". 

 لەئێستادا بەشێك لەكادرانی یەكێتی نیشنیمانی كوردستان لەڕێگەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە كەمپینێكیان لەدژی ناوبراو راگەیاندووە ناوی كەمپینی "سزادانی شێخ جەعفەر".
 
لەدەقی نووسراوی كەپینەكەدا هاتووە "بەهۆی ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا شێخ جەعفەر لەچەند لێدوانێكی جیاجیادا دژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكردەوە، كە دوورە لەپرانیسیپ‌و راستییەوە تەنیا خزمەتكردنە بەپارتی‌و كاركردنە بۆ هەرسهێنانی یەكێتی بەدەستی پارتی ئەمەش خەیاڵی داستان‌و حیكایەتە كۆنەكانی ..".
 
لەكەمپینەكەدا ئەوەش راگەیەنراوە "پێمان باشە چەند روونكردنەوەیەك بدەین لەسەر وتەكانی شێخ جەعفەر، لەوانەیە (فەرمانەكانی بارزانی لەلام لەپەرەی قورئان پیرۆزترە؟! ئەم وتەیە بووە هۆی تووڕەبوونی سەرجەم ئەندامان‌و دڵسۆزان‌و ئۆرگانەكانی یەكێتی".
 
لەبارەی ئەوەی گوایە "عادل موراد بەمالیكی وتووە بوجەی هەرێم ببڕە"، راگەیەنراوە "بە چ بەڵگەیەك ئەم قسانە دەكەیت، لەسەر چ بنەمایەك ئەنجامت داوە، مالیكی بۆیە بودجەی هەرێمی بڕی، چونكە پارتی (نەوتەكەی ... بەپارەكەی كەسانی وەك تۆی پێدەكڕێت)".