25/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فیشەکی عیشق..
فیشەکی عیشق.. پێشکەشە بە هەموو ئەویندارێکی بەوەفا
مەحاڵە بارانی مەحەبەت بدەیت بە کەسێك خۆشت دەست و پەنجەت تەڕ نەبێت..
دەی بەوەفابە ئەی ئازیزی من..
لە رۆژی یەکەمەوە رۆژگار تۆی کرد بەناوی منەوە..
پێشت بە (کێو)ەییە لەگەڵ منیت..
دەی کەوا بوو دڵت بسپێرە بەدەستی من ..
تا ..
بارانت بۆ بخەمە سەما..
زەوی بکەمە شانۆ
ئاسمان بکەمە ئەڤین..
بزانی کە عاشقم
هەرکات بیر و مێشکم وەك چەم طیی پێدەکەمو دەیبەم بەم لاولادا
دیسان دێتەوە کەنارت..
بۆ هەر جێگایەك دەڕۆی دەستەو سانە لە جوانی تۆ..
مرواری.. من
مانگەشەوم..
هێرۆی پەڕیو
جێ پێی گرییانەکانم کە لەدوای تۆ ماونەتەوە..
تەنها تۆش بوویت توانیت من تا ئێرە بهێنیت..
من بەڕاستی عاشقتم ئەیسەلمێنم ئەگەر ویستت..
گیانم ئەبەخشم ئەوەستم مەگەر ئەمەت نەویست ؟..
دڵم روتەڵە لەوباوشە ساردوسڕە..
گیانم فەرشی ڕێ ماتەمە..
چاوم پاسەوانی ڕێگاتە
ئەمەوێت بیسەلمێنم کە من تەنها بە عەشقی تۆ ئەمرم..
ئەوە عەشقی لەگەڵ تۆ بوونە کە من دەتوانم بوەستم نەمرم..
لە نێوان باو باران هەورەبروسکەو گرمەی هەور دووبارە هەر پێدەکەنم..
چ -هەستێکی ناسکە من عاشقەم و بڵێسەم گڕم سەندوە کەچی یەشتا زیندوم..
.............................................................................................................
جێگایی خۆیەتی ئاماژە پێبکەم؛ لەم شەوانەدا گوێم لە شیعرێکی مەسعود ئەمینی بوو کە ناسراوە بە ئیمپراتۆری شیعری گۆرانی فارسی.. بەشێك لە فیکرەکەی ئەوە ووروژاندمی بۆ نوسینی ئەم شیعرە لەوە هێناومەو کردمە بە کوردی..