25/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەندێك قسەی خۆش بۆ ئەوانەی کە خۆیان بە توێژەر دەزانن، بەڵام بێژەرن..
- ئایا فتوا ئێکسپایەر دەبێت؟ بەدڵناییەوە دەبێت ، واقعی ئەو موفتیەو رەوش جێگاکەی دەزانێت، نمونە: ئیمامی شافعی فتوایەکی داوە لە عێراق کە چۆتە میسر پەشیمان بۆتەوە لەوی عێراق شتێکی تری بۆ میسر ووتوە.. کەواتە کێشە لەو ئیسلامدا نیە کێشە لە تۆۆدایە زۆر سادەی و رۆشنبیریەکی سادەت هەیە..
- ووشەی ئیسلامی سیاسی چیە: ووشەیەکی بێمعانییە قسەی دۆڕاوە ئەگەر ئیسلامیەک بیکات، ئەگەر عەلمانیەکیش بیکات چەواشەکاریە بۆ ئەوەیە لە ڕێگاییەوە بوخزو رق بە ئیسلام برژێت ناراستەوخۆ، بە دڵنیایەوە مەبەستی ئیسلامە .. نمونەی زیاتر: لای ئێمه: ئیسلامی سیاسی هیچ مانا‌و مه‌فهومێکی نییه وه قسه‌یه‌کی به‌تاڵه، خه‌ڵکی خوار و بیرلار و نائاشنا له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌م ووشه‌یان دامه‌زراندوه، بۆ ئه‌وه‌یه که ئیسلام جیا بکه‌نه‌وه و به‌ش به‌شی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی چه‌واشه بکه‌ن و بڵێن ئه‌مه ئه‌و ئیسلامه نیه که خوای گه‌وره دایبه‌زاندوه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی محمد(صلی لله علیه وسلم)، به‌ڵکو له جیاتی ئیسلام (ئیسلامه‌کان) هه‌یه که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بیسه‌پێنن، موسڵمانیش بێ‌ئاگا له‌م پلانه چه‌پڵه‌ی کوفر، ته‌نانه‌ت زۆر جار له رۆژئاوا دابه‌شیان کردوه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کاندا، وه‌ك ئیسلامی ئاسیای و ئه‌وروپی و ئه‌فریقی.. زۆر جار خاوه‌ن بیره عه‌لمانیه‌کان دابه‌شیان کردوه بۆ سه‌رده‌مه‌کان وه‌ك ئیسلامی پێغه‌مبه‌ر، ئیسلامی راشدی، ئیسلامی ئه‌مه‌وی، ئیسلامی عه‌باسی، ئیسلامی عوسمانی، تا دێته سه‌ر ئیسلامی نوێ.
له هه‌ندێ جێگایی تردا به ڕه‌گه‌زەکان ناویان بردوه، وه‌ك ئیسلامی عه‌ره‌بی، ئیسلامی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی، ئیسلامی هندی، ئیسلامی تورکی، ئیسلامی مالیزی..هتد
زۆر جار له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب جیا کراوه‌ته‌وه وه‌ك..ئیسلامی سونی، ئیسلامی شیعی هه‌ریه‌ك له‌مانه چه‌ند به‌شێکیان لێ جیا بۆته‌وه..
زیاتر له‌مانه‌ی که باسمان کرد چه‌ند ناوێکی تازه‌تر دانراوه بۆ ئیسلام وه‌ك ئیسلامی جیهادی (شۆرشگێری،خه‌باتکار)، ئیسلامی رجعی، ئیسلامی رادیکاڵی، لیبراڵی، کلاسیکی، ئیسلامی راست و چه‌پ، ئیسلامی کراوه و داخراو..هتد
له کۆتایدا ئه‌م ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی رۆحی و ئیسلامی لاهۆتی، کۆتایان ئیسلامی فۆبیا‌و ئیسلامی نازی بوو له‌سه‌رده‌می جۆرج بۆشێکی خوێنڕێژدا که بڵاو بویه‌وه!.
له ڕاستیدا نازانین ئایا چه‌ند ناوی تر بۆ ئه‌م ئیسلامه داتاش ده‌که‌ن، که له‌راستیدا هیچیان له‌م ناوانه له پێوه‌ری ئه‌م دینه‌دا جێگای نابێته‌وه هیچ ئیعتیبارێکیان نیه، ئیسلام هه‌ر یه‌ك ئیسلامه ئه‌و ئیسلامه‌یه که بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی لله علیه وسلم) هاتووه، ئیسلامی قورئان و سونه‌ته، ئیسلامی هاوه‌ڵانی به‌رێزه ڕه‌زامه‌ندی خوایان لێبێت، ئه‌و ئیسلامه‌یه که (١٤٣٢)ساڵه هاتوه هیچ خێچ و خوارییه‌کی تێدا نیه، هیچ که‌سێکیش نه‌یتوانیووه ده‌ست کاری بکات.
-ئیسلام و سیاسەت: ئەوەندە داماوە ئەوەی دەڵێت : ئەگەر ئیسلام سیاسەت بکات وەك داعشی لێدەردەچێت : نمونەی ئۆردغانی لەبەر چاو نیە، نمونەی ئیخوانی میسری لەبەر چاو نیە سەرۆکی ووڵاتیان زیندانی کردوە بی ئەوەی ئیخوانی ئیسلامی بهڵێت خوێن لە لوتی کەسێك بێت ، سەرکردەکانیشیان لە سێدارە ئەدرێت، بەڕاستی دەڵێم گێلی بەسە .