26/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژە پشووەكانی بۆ مانگی سێ دیاریكرد
وەزارەتی پەروەردە 13 رۆژی لەمانگی سێ ى كردە پشووی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەكان.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بەسەرجەم وەزارەتو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم ڕۆژە پشووەكانی بۆ مانگی سێ دیاریكرد.
فاتیح مەولەوی زادە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رايگەیاند "وەزارەتی پەروەردە 13 رۆژ پشووی بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ دیارییكردووە.
فاتیح مەولەوی زادە وتیشی "لەرۆژی چوارشەمە 11-3-2015 تارۆژی 23-3-2015 پشووی فەرمییە".
هەروەها باسی لەوەش كرد دوای 23-3 دەوامی رەسمی دەستپێدەكاتەوەو بەردەوامدەبێت.