ژیانی سوڵتان سەلیمی یەكەم: سەلیمی یەكەم كوڕی بایەزیدی دووەم كوڕی محمد فاتیح لە 10/ ئوكتوبەری1470 لە دایك بووە, كەسێكی ئازاو زیرەك و مەزن و شان وشكۆدار بووە بەردەوام حەزی لە شەڕو تێكۆشان بووەو ئارەزووی بە لای هێزی سەربازی دا هەبووە بەشێوەیەك میژوونوسان بەیەكێك لە سەربازە بلیمەتەكانی دادەنێن لە میژوودا.
هەروەها یەكەمین كەسە نازناوی " ئیمانداران" لە سوڵتانەكانی عوسمانی وەردەگرێت وە لای خورئاواییەكان بە " سەلیم ڕووگرژ" ناسراوە چونكە كەسێكی توڕە بووە، لای توركەكان بەنازناوی "یاوز" ناسراوە واتا ئازا.
هەرچەندە سوڵتان بایەزیدی دووەمی باوكی دەیویست پاش خۆی دەسەڵات بۆ" احمدی " كوڕی بێت, بەڵام سەلیمی كوری بە پاڵپشتی " ئینكشاریەكان" باوكی ناچاركرد كەوا پاش ئەو خۆی دەسەڵات بگرێتە دەست هەر بۆیە سوڵتان بایەزیدی دووەم خۆی لە خەلافەت و تەختی عوسمانی لابردو سەلیمی كوری جێ ی گرتەوە, بە شێوەیە لە 25/4/1512 تەختی دەوڵەتی عوسمانی گرتە دەست پاش سوڵتان بایەزیدی دووەمی باوكی.
شایەنی باسە سوڵتان سەلیم ڕێزی لە زاناو نوسەران دەگرت و لە كۆڕ و كۆبونەوەكانی خوی دا بەشداری پێ دەكردن و هانی دەدان كە ڕەعیەتەكانی لەسەر زانست و فێربوون رابهێنن هەر وەك دەگێڕنەوە سوڵتان سەلیم شارەزای ( فقە وشعر و مێژوو بووە و شعرە بە فارسی) نوسی وە.
- یەكەمین كاریش كە سوڵتان سەلیمی یەكەم پێی هەستا لەسەر ئاستی ناوخۆ لەناوبردنی ئاژاوەی ناوخۆ بوو, كەبراكانی وروژاندو بوویان لە دژی.
- لەسەر ئاستی دەرەوەش دوو كار چاوەڕێی سوڵتان سەلیم بوون كە كاریگەری زۆریان لە ئاراستەكردنی سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانی هەبوو كاری یەكەم: بریتی بوو لە زیادكردن و گەشەكردنی مەزهەبی شیعە لە ئیران و عێراق و هەرەشەی دەوڵەتی سەفەوی شیعە مەزهەب دژی دەوڵەتی عوسمانی، كاری دووەم : مەترسی پرتوگالیەكان بوو لە كەنداوی عەرەب و هەرەشەی پرتوگالیەكان بوو لە زەوی یە پیرۆزەكان واتا " فلستین " و دەورووبەری.
فراوانخوازییەكانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی سەفەوی و مەمالیكەكان
- شا اسماعیلی سەفەوی كە لە سەرەتای سەدەی 16 دا دەركەوت و سەركەتو بوو لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی شیعە مەزهەب لە ئیران وە لە 1502 خۆی وەك "شاە" راگەیاند و مەزهەبی شیعەی كرد بە مەزهەبی رەسمی بۆ ئیران سەرەتا دەستی كرد بە فراوانكردنی رووبەری دەوڵەتەكەی بەوەش دەستی گرت بەسەر عیراق دا وە بانگەشەی بڵاوكردنەوەی مەزهەبی شیعەی كرد لە ئەنادۆڵ, بەمەش دەوڵەتی عوسمانی وروژاند و وردە وردە شەری سەربازی لە كۆتایی یەكانی سەردەمی بایەزید دەستی پێ كرد، دواتریش گۆڕا بۆ پێكدادانی گەورە لە نیوان هەردوو دەوڵەت لەسەردەمی سولتان سەلیمی یەكەم هەر بۆیە سولتان سەلیم شەری دژ بە سەفەویەكان راگەیاند و سوپای عوسمانی لە 24/ 8/1514 هەردوو سوپا لە" چاڵدێران " بەیەك گەیشتن پاش شەریكی قورس سوپای عوسمانی سەركەوتن و " شا اسماعیل" ی سەفەوی هەلهات و سوپاكەی شپرزە بوو سولتان سەلیم چوە تەبرێزی پایتەختی سەفەوی یەكان و داگیری كرد، بەمەش سوپاكەی سولتان توانی زۆریك لە ولاتانی ئەرمینیای رۆژئاوا لەگەل میسرپۆتامیا و دیاربكر و رقە و موصل دواتریش گەرایەوە بۆ ولاتەكەی بۆ ئامادەكردنی پێوایستی بۆ ململانێ دژی هەریمەكانی ڕۆژهەلاتی عەرەبی.
- سولتان سەلیم دوای سەركەوتنی بەسەر سەفەویەكاندا خۆی بۆ پلانیكی تر ئامادەكرد ئەویش دەوڵەتی مەمالیكەكان بوو كە فەرمانرەوایەتی" میسر و شامی" یان دەكرد كە لە قۆناغی لاوازی و هەڵوەشاندنەوەدا بوو.
سولتان سەلیم پێی وابوو گواستنەوەی خەلافەتی عەباسی لە قاهیرە بۆ بنەماڵەی عوسمانی یەكان لەلایەك هێزێكی مەعنەوی گەورە دەبەخشێتە دەسەلات و دەوڵەتەكەی لەلایەكی دیكەوە دەتوانێ بكەویتە ململانی وە لەگەڵ ئەوروپای مەسیحی دا, بۆ بەدەستهینانی ئەم دوو خەونە دەبوایە لەگەل مەمالیكەماندا پێكدا بدەن ، هەر بۆیەش سولتان سوپاكەی رووكردە شام و كاتیك " غوری" پادشادی مەمالیكەكان بەهەولی جموجولی عوسمانی یەكانی زانی لە میسرەوە دەرچوو بۆ رووبەروو بونەوەی ئەم مەترسی یە كە هەرەشەی لە دەولەتەكەی دەكرد، ئەوە بوو لە 24/8/1516 لە نزیك "مەرج دابق" جەنگ دەستی پێ كردوو تێیدا عوسمانی یەكان سەركەوتن" غوری" پادشای مەملوكەكانی تێدا كوژراو سوپاكەی پەرش و بلاوبون و ئەوەشی لێی مایەوە لە جەنگەكە هەڵهات بۆ میسر، عوسمانی یەكان توانیان دەست بگرن بەەر (حەلەب , حەما , حیمص , دیمەشق و فلستین- غەزە) پاشان سولتان چووە میسرەوە هەروەها لە شەری " ڕیدانیە" لە 23/1/1517 عوسمانی یەكان توانیان سەربكەون و هەموو جموجولەكانیشیان لەنابرد بۆ بەرگری بە لە سێدارەدانی " تومان بای" كۆتاییان پێ هات.
دەسەڵاتی عوسمانی یەكان لە حیجاز
لەكاتی میرایەتی دا سولتان سەلیم پێشوازی كرد لە نوێنەرێك لە پیاوە بەتەمەنەكانی حیجاز كە " شەریف بەرەكاتی" میری مەككە ناردبوونی جگە لەمەش كورەكەی " ابوغی" نامەیەكی لە باوكی یەوە هینا بوو بۆ سولتان كەباسی لەوە كردبوو قبوڵیەتی حیجاز لەژێر دەسەلاتی عوسمانی دا بێت، بۆ ئەم مەبەستەش ( كلیلەكانی كەعبە لەگەل هەندی لە پاشماوەی پێغەمبەررایەتی وەك زانستی پێغەمبەرایەتی- تیروكەوان.. تا دوای لەگەڵ هەندێ لە ناوچەكانی یەمەن كەوتە ژێر دەسەلاتی عوسمانی یەكانەوە پاش ئەوەی هەرچوار هەرێمە ئیسلامی یەكە( میسر و شام و حیجاز وە هەندی ناوچەی لەیەمەن "كەوتە ژێر فەرمانرەوایەتی عوسمانی یەكانەوە بەوەش دەریای سوور بوو بە دەریایەكی عوسمانی وەتوانی هەوڵی پرتوگالی یەكانیش بوەستێنێ.
لێرەوە هێمنی و ئاسایشی باڵی كێشا بەسەر ئاوەكاندا، بەشیوەیەك ئاوەكانی داخست بە رووی كەشتی گەلی مەسیحی دا وەدواتریش بارگەكانی بگێڕێتەوە لەسەر كەشتی گەلی ئیسلامی كە كەشتیوانە موسلمانەكان كاریان تیدا دەكرد، بەمەش دەولەتی عوسمانی توانی شوینە پیرۆزەكانی حیجاز بخاتە ژیر دەستی خۆ یەوە كە خۆی دەبینی یەوە لە ( مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەرو و مزگەوتی ئەقصا) بەمەش نازناوی " پارێزەری شوێنە پیرۆزەكانی" بۆ سولتان سەلیمی یەكەم و هەموو ئەو خەلیفانەی كە لە دوای سولتان سەلیمی یەكەمەوە دەهاتن زیادكرا.
بوونی بە خەلیفەی سوڵتان سەلیمی یەكەم
پاش سەركەوتنی سوڵتان سەلیمی لەشەری "مەرج دابق" لە یەكەم نوێژی هەینی كە ئەنجامی دا لە شاری حەلەب وتارێكی دا بەناوی ئەوەی كە خەلیفەی موسڵمانانە.
هەندێ لە مێژوونوسان پێیان وایە دوای خەلیفەی عەباسی ( متوكل علی الله) لە میسر تەنازولی كردووە لەخەلافەت بۆ بنەماڵەی عوسمانی یەكان لە مەراسیمێكدا لە مزگەوتی "ئەیاصۆفیا"، هەروەها باس لەوەش دەكەن كە خەلیفە" متوكل" شمشێری خەلافەتی بەخشی بێ بە سولتان سەلیم وە هەروەها سولتان سەلیم جل و بەرگی خەلافەتی لەبەركردبێت لە مزگەوتی " ئەبو ئەیوبی ئەنصاری" دوای مەراسیمی ئەیاصۆفیا.
بەمەش دەولەتی عوسمانی بوو بە ناوەندی قورسای لە جیهاندا وە نازناوی سولتانیش بوو بە خەلیفەی موسلمانان كە هیچ كەسێ ركابەرێتی نەدەكرد لەم نازناوەدا.
سولتان سەلیمی یەكەم پاش بەدەست هینانی سەروەری بۆ دەولەتی عوسمانی و هەڵگری نازناوی خەلافەت گەرایەوە ئەستەمبولی پایتەخت وە لەوكاتەدا ئاژاوەیەكی شیعەكان لەناوچەی " توقادی ئەنادول" لە1519 هەڵگیرسا، سولتان یەكیك لە فەرماندەكانی سوپای نارد بۆ دامركاندنەوەو لەناوبردنی وە لەم كارەشدا سەركەوتوو بوو، بۆ دواجار پاش 9 ساڵ لە فەرمانڕەوایەتی لە 1520 كۆچی دوای كرد.