16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێزی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونی كه‌ون و ناردنی باپیره ئاده‌م و داپیره حه‌وا بۆ سه‌ر زه‌وی ئیدی ژیان به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌و كاته‌شه‌وه هه‌موو جۆره نێر و مێیه‌ك دروست بوه له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و مێروه‌كان و هیتد ....
بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانیش به‌رده‌وام بین پێویستمان به نه‌وه‌ی تازه هه‌یه‌و ئه‌ویش له ڕێگای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری شه‌رعییه‌وه ، بۆیه ده‌بێ ژن و مێرد به هه‌ردوولا هه‌وڵی دروست كردنی ئه‌و نه‌وه نوێیه بده‌ن ،وه‌ك ده‌ڵێن ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پیاو نیوه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه به‌ڵام گومانی تێدا نیه كه ئافره‌ت قوتابخانه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه ،
له سه‌رده‌می كۆندا به‌تایبه‌ت بابلیه‌كان به كۆیله كردنی ئافره‌ت زۆر بوونی هه‌بووه و پێگه‌ی ئافره‌ت وه‌كو زه‌رووریه‌تێك له دۆخێكی مه‌ترسیداردا بووه هه‌رچه‌نده له نێو ژناندا هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی لێهاتو هه‌بووه كه ده‌سه‌ڵاتدار بووه‌و توانیویه‌تی شار دابمه‌زرێنێت وه‌كو{ئینانا}ئه‌م هێزه‌ی ئافره‌تیش بووه هۆی به‌رجه‌سته بوونی ململانێی نێوان ئافره‌ت و پیاو له ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه ،
ئیدی له‌و ساته‌وه‌و هێدی هێدی به تێپه‌ڕ بوونی كات پرسی به كۆیله بوونی ئافره‌ت هاته گۆڕێ كه له دوو بۆچونی جیاوازدا ڕوح جێگای پیاوی گرته‌وه و جه‌سته‌ش بوو به ئافره‌ت ! ئه‌م به كۆیله كردنه‌ش تا هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌رده‌وام بوو ،
به‌ڵام به هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئافره‌ت گه‌وره‌ییه‌كی به‌رچاوی به‌ركه‌وت و ئه‌و دوبه‌ره‌كی و كۆیلایه‌تیه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له نێو ئه‌و خانه‌وادانه‌دا كه باوه‌ڕیان هێنابوو ڕه‌ویه‌وه‌و ئاسه‌واری نه‌ما ،ئافره‌ت به توانا گه‌وره‌كه‌ی و هێزه كاریگه‌ره‌كه‌ی كه هه‌یه‌تی له ئیسلامدا بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێدرا و ئازایانه شانبه‌شانی پیاوان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه ئیدی پرس و ڕاوێژ به ئافره‌ت ده‌كرا له زۆر بواردا، چونكه ئافره‌ت خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی له ڕووی بیركردنه‌وه‌وه،
لێره‌شه‌وه به تێپه‌ڕ بوونی ڕۆژگار تا ده‌ستپێكردنی شۆڕشی پیشه‌سازی له ئه‌وروپا زیاتر بایه‌خی گه‌وره‌ی وزه‌ی ئافره‌ت ئاشكرا بوو، چونكه له یه‌ك كاتدا ئافره‌تان ده‌توانن چه‌ند ئه‌ركێك جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك (به‌ڕێوه بردنی ماڵ و په‌روه‌رده كردنی منداڵ و دروست كردنی خواردن و كاری سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی و) هیتد .....
هه‌ندێكیشیان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه‌شدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پیاواندا له ده‌ره‌وه به كاركردن سه‌ر قاڵ ده‌بوون بۆ بژێوی و خۆش گززه‌رانی ژیانی خێزانه‌كه‌یان ،
به‌ڕاستی به بێ به‌شداری كردنی ئافره‌ت له كۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروست بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن مه‌حاڵه‌و له هه‌ندێ وڵاتی به ناو پێشكه‌وت و دوور له دین ئافره‌تان ته‌نها وه‌ك قوربانیه‌ك و بۆ ئه‌تك كردن به‌كار دێن ،
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی نامۆ بن به سروشتی ژیانی ئافره‌تان كه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌یان ده‌بێ پیاو به جدی كاری له‌سه‌ر بكات و گرنگی به پرسی ژن بدات بۆئه‌وه‌ی ژیان به‌ره‌و یه‌كسانی بڕوات ،
( محێدینی كوڕی عه‌ره‌بی ) ده‌ڵێ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ به ڕاستیه‌كان بگات پێویسته به ئافره‌تدا تێپه‌ڕ بێت ... ئه‌وه ڕێگایه‌كه كه به ڕاستیه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێ بۆئه‌وه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه له ژیاندا كه‌واته هه‌ر شتێك له ژیاندا به ئافره‌ت نه‌كرێت باشتر وایه پشتی پێنه به‌سترێت،
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی مرۆڤایه‌تی و سروشتی كۆمه‌ڵگای كوردیدا بخشێنین ده‌بینین كه ئافره‌ت ڕۆڵی زه‌ق و به‌رچاوی بینیوه له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی و جگه له‌وه‌ش ده‌وری هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان له ئه‌ستۆدا بووه وه زۆر ئازا‌و به جه‌رگ بوون به شێوه‌یه‌ك كه بوو بوونه جێگای سه‌رنجی وڵاتانی بێگانه،
ده‌بێ ئافره‌ت هه‌میشه له ژیاندا وه‌كو هێزێك ته‌ماشای خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت وه‌كو ڕه‌گه‌زێك له ئه‌فڕاندنی زه‌مینه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌میشه‌ش ده‌ڵێم كه ئافره‌ت ئاسمانێك نییه له ساده‌یی، به‌ڵكو پڕیه‌تی له ڕوناكی و به‌هره و سۆز ....