26/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌رێم هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بۆ 600 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا بەرزدەکاتەوە
ڕه‌زاق مه‌حیبس له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان خشته‌یه‌کی زه‌مه‌نی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق کردووه و ڕایگه‌یاندووه که له مانگی٤ ی داهاتوودا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆی بۆ 600 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ به‌رز ده‌کاته‌وه و ڕۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی کۆمپانیای "سۆمۆ" ده‌کات.
ڕه‌زاق مه‌حیبس به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م هه‌وڵه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا – هه‌ولێر پێشێل ده‌کات، وتیشی:به‌مزووانه وه‌فدێک پێکهاتوو له چه‌ند بەرپرسی هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتننامه نه‌وتییه‌کانی ئه‌م دواییانه، سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.