28/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەمھات عەگید: رەتی دەکاتەوە ئۆجالان داوای چەک دانانی لە پەکەکە کردبێت
دەمھات عەگید، بەپرسی پەیوەندیەکانی کۆماجڤاکێن کوردستان ( کەجەکە) ڕایگەیاند: ئەو ھەواڵانەی لە میدیا کوردی و جیھانیەکان بڵاو بۆتەوە کە ( عەبدوڵڵا ئۆجالان) داوای بەستنی کۆنگرەی پەکەکەی کردبێت بۆ تاوتوێکردنی دانانی چەک لە ئێستادا ، دوورە لە راستیەوە.
وتیشی، پەکەکە بەھیچ شێوەیەک چەک دانانێت و واز لە خەباتی چەکداری ناھێنێت.
شایەنی باسە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەش بە ناوی دەستەی ئیمراڵی و حکومەتی تورکیا ،گفتوگۆ لەسەر مەسەلەی ئاشتی دەکەن بڵاوکرایەوە کە بە پێی ئەو ڕاگەیەنراوە ( عەبدوڵڵا ئۆجالان) ڕێبەری زیندانی کراوی (پەکەکە) داوای کردوە لە بەھاری داھاتودا کۆنگرەیەک ببەسترێت بۆ کۆتایھێنان بە خەباتی چەکداری، لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.