16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دوورگه دابڕاوه‌كان
و: ئاسۆ سه‌نگاوی
ئوممه‌تی موسوڵمان وه‌ك هه‌موو گهلانیتر نسیبی كه‌وتۆته ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه ئامرازی په‌یوه‌ندیكردن له‌چركه‌یه‌كدا ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری دنیا ده‌كات، كه تێكه‌ڵییه‌ك له‌خۆشی و ترسی دروستكردوه. ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه كه ئوممهتانیتر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حسابی خۆیان ده‌كه‌ن و خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌دا به‌تایبه‌تی له‌بواری په‌یوه‌ندیی و گهیاندنداو ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ته‌نها بمێننه‌وه. هه‌تا دوورگه زۆر دووره‌كانیش ئێستا بهشداریدهكهن له‌خۆشی و ناخۆشی و حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ جیهاندا، چونكه په‌یوه‌ندیی، واتای بوون و كاریگه‌ری و به‌شداریكردن لهبڕیارو ڕاده‌ربڕیندا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نهایی و نه‌بوونی په‌یوه‌ندی، واتای دووره‌په‌رێزی و كه‌وتنه په‌راوێزه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌ك موسوڵمان، پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم باشترین نموونهمانه، كاتێك بوو به‌پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌كانی مه‌ككه‌دا ده‌گه‌ڕا، ئه‌و كاته‌ی ئازاریدرا چوو بۆ تائیف و بانگهێشتیكردن بۆ ئیسلام، به‌ڵام بهردبارانیانكردو ئازاریاندا، به‌ڵام ئه‌وانه وایانلێنهكرد گۆشه‌گیربێت، به‌ڵكو جارێكی‌تر ده‌ستیكرده‌وه به‌هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌كه‌ی خۆیداو له‌بازاڕی عوكازدا ده‌گه‌ڕاو بانگهوازیدهكرد، نهیشیدهوت: ئه‌و بازاڕه شوێنی شیرك و بتپه‌رستییه‌و ده‌بێت لێیدووربین. له‌وانه ڕوونتر ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه باس لهڕێكهوتنی (فضول)ی كاتی جاهیلی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: «ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا بۆ ڕێككه‌وتنێكی ئاوا بانگبكرێم به‌شدارده‌بم». چونكه ناوه‌رۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتنه داواكارییه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و دابینكردنی ئارامی و ئاسایش و دووركه‌وتنه‌وه له‌جه‌نگ و كوشتار، ئه‌م واتا گشتییانه هاوبه‌شن و ئیسلامیش پاڵپشتیدهكات و هانی خه‌ڵكی ده‌دات بۆیان. ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ ڕێزی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی لهچاكهكردن و گه‌شه‌سه‌ندن و په‌یوه‌ندی، كه ئه‌مانه ڕێخۆشكهردهبن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه بهبێڕێگری و به‌ربه‌ست، كه شێواندن یان دوژمن یان توندڕه‌وی ناخۆ دروستیده‌كه‌ن. ئه‌م مه‌فهومانه به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی داده‌نێن و دووره‌په‌رێزی به‌خراپ ده‌زانن، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ن له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا به كرده‌یی و فیكر‌و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌یانه‌وێت دوورگه‌ی دووره‌په‌رێز دروستبكه‌ن كه نه كاریگه‌ریی هه‌بێت و نه كاریگه‌ریی لێبكرێت تا پارێزراو و بێبه‌شبێت لهگۆڕانكاری، به‌ترسه‌وه سه‌یری شته‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڕواننه خهڵكانیترو داهاتوو و شتی نوێ، به‌ره‌و زیاتر گۆشه‌گیریی، له‌جیهانێكدا كه باوه‌ڕی بهسنوورهكان نه‌ماوه، هه‌نگاوده‌نێن.
ئه‌م دوورگانه – كه گۆشه‌گیربوون له‌ڕووی فیكر‌و عه‌قڵ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه - زیاتر له‌هه‌وڵی قایمكردنی سنوورهكانیاندان و به‌پاراستنی ده‌زانن لهتوانهوهو له‌ناوچوون، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌بیركردووه كه فیكرێكی ڕاست و به‌هێز ده‌بێت لێی بترسن، نه‌ك ترسی لهناوچوونیت هه‌بێت. ئه‌زموون ده‌ریخستووه تا زیادهڕهویبكرێت لهدوورهپهرێزی و تێكه‌ڵنه‌بوون، ئه‌وا زه‌مینه خۆشكردنه بۆ له‌تبوون و فیتنه‌یه‌كی داهاتوو، چونكه هه‌ركات فیكره‌یه‌ك نه‌یتوانی جیاوازییه‌كان له‌خۆبگرێت خه‌ڵكی لێیدووردهكهونهوه. پێغه‌مبه‌رJ ئامۆژگاریی موعازو ئه‌بوموسای كرد‌و فه‌رمووی: ئاسانكاربن و قورسكارمهبن، مژدهبهخشبن و خه‌ڵك دوورمهخهنهوه. هه‌ندێك كۆمه‌ڵ ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك پارچه‌ی وڵاتانی موسوڵمان‌نشین بكه‌ن به‌و دورگانه‌ی كه ته‌نها ئه‌وه بزانێت كه هیچ نازانێت. ئه‌وه‌ی جێیداخه ئه‌و هه‌موو شتانه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێت، یان به‌ناوی بنه‌مایه‌كی ئیسلامه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش دان به‌وه‌داده‌نێن كه ئه‌م ئایینه بۆ هه‌مووانه‌و دوا ئایینه‌و بۆ جنۆكه‌و مرۆڤه و پێغه‌مبه‌ریشJ وه‌ك ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌مووان نێردراوه‌و ئیسلام بۆ هه‌موو كات و شوێنێك ده‌گونجێت، كه‌واته له‌م زه‌مانه‌دا زۆر شوێنی ئه‌م دنیایه هه‌یه كه ئه‌م ئایینه‌ی پێنه‌گه‌یشتووه، زۆر شوێنمان هه‌یه كه هیچ له‌ئیسلام نازانن، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه، گه‌یاندنی ئیسلام و بانگی هه‌قه بۆ ئه‌و شوێنانه له‌ڕێی ئه‌و ئامرازی په‌یوه‌ندییه نوێیانه‌وه، ڕانهكهین له‌ڕه‌شه‌بای سه‌رده‌م، به‌ڵكو به‌فرسه‌تی بزانین و به‌كاریبهێنین له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسلام، چونكه بانگه‌وازی ئیسلامی هه‌موو كه‌سێك لێیتێده‌گات به‌هۆی ئاسانی و پڕ واتاییه‌وه. ته‌نها پێویستمان به ده‌نگێگه بدرێت به گوێیاندا، ده‌ستێكه بگاته دڵه‌كانیان، وێنایه‌كی جوانه چاوه‌كانیان پڕكات. بێگومان باوه‌ڕنه‌بوون به‌په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆ‌و كرانه‌وه له‌و هه‌موو شتانه بێبهشماندهكات، له‌زانیاریی بێبهشماندهكات، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: بڕیار له‌سه‌ر شتێك مه‌ده كه لێیئاگادارنیت.