بەها ئەعرەجی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم پەیوەستە بەرێژەی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم
28/02/2015 نوسەر: bzavpress

بەها ئەعرەجی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم پەیوەستە بەرێژەی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم

بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند : هەردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان پابەندی خۆیان بەڕێككەوتنی نێوانیان لەسەر بودجەو نەوت دووپاتكردووەتەوە.
 
بەها ئەعرەجی جەختیكردەوە، كە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم پەیوەستە بەرێژەی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم، ئەوەش ماوەتەوە سەر ئەو دانستانانەی، كە لەداهاتوودا لەسەر رێككەوتنەكە دەكرێت، لەبارەی ناردنی سولفەی تر بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، هەركاتێك هەرێمی كوردستان بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا نەوتی رەوانەكرد، بەغدادیش بەشە بودجەكەی دەنێرێت.

لەئێستادا رێككەوتنێك لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، كە بەپێی رێككەوتنەكە، هەرێم رۆژانە دەبێت بەنەوتی كەركوكەوە بڕی 550 هەزار نەوت رەوانەبكات، لەبەرانبەردا بەغدا بەڕێژەی 17% بەشە بودجەی هەرێم لەبودجەی گشتی دەنێرێت، بەڵام تائێستا هیچ لایەكیان پابەندنەبوون بەو رێككەوتنەوە.