01/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەگەری هەیە ئه‌ردۆگان و سیسی له سعودیه کۆببنەوە
سه‌رۆكایه‌تی میسر ئاشكرایكرد كه رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر سه‌ردانی سعودیه ده‌كات و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی دوای وه‌رگتنی ده‌سه‌ڵات له‌یه‌لان سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز وه‌كو پادشای سعودیه .
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سیسی هاوكاته لەگەڵ سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەمەبەستی بەجێهنانی فەریزەی عەمرە بۆ سعودییە و بڕیارە لەگەڵ مەلیك سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودییەش كۆبێتەوە.
لەلایەكی ترەوە بڕیارە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسریش سەردانی ئەو وڵاتە بكات، بەمەش ئەم دوو سەرۆك كۆمارە، كە ڕكابەری یەكترین لەوڵاتێك دەبن لەیەك كاتدا.
ئەردۆغان لەدوای لابردنی محەمەد مورسی سەرۆك كۆماری میسر هێرشی توندی كردەسەر سیسی بەكودەتاچی لەقەڵەمیداو لەوكاتەوە پەیوەندییەكانی نێوان میسر‌و توركیا لەدۆخێكی خراپدایە.