ناوەڕۆکی كۆبونەوەی فوئاد مەعسوم و نەوشیروان مستەفا
01/03/2015 نوسەر: bzavpress

ناوەڕۆکی كۆبونەوەی فوئاد مەعسوم و نەوشیروان مستەفا

ئەمڕۆ یەك شەممە، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق و نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبونەوە.

لە كۆبوونەوەی‌ نێوان فواد مەعسوم و نەوشیروان مستەفا گفتوگۆ لەسەر پرسی‌ كێشەكانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا کراو, هه روه ها لەكۆبوونەوەكەدا نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بەوەش كردوە لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ بارزانیش باسی لەوە كردوە كە پێویستە هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەنەوەو پابەندی رێكەوتنەكە بێت.
 
پرسی رزگاركردنی موسڵ تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بووە بەوتەی سەرچاوەكە سەرۆك كۆمار بەشداریكردنی پێشمەرگەی بۆ رزگاركردنەوەی موسڵ بەگرنگ زانیوە‌و لەبەرانبەریشدا رێكخەری گشتی رایگەیاندوە پێویستە بەشداریكردنی پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ مەرجدار بێت، بەوتەی ئەو نەك لەبەرانبەر هیچ دەستكەوتێك پێشمەرگە بەشداری بكات.
 
هەروها لەكۆبوونەوە باسی بارودۆخی سیاسی‌و ئەمنی عێراق كراوەو سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە كۆبوونەوەكان كردوە لەگەڵ لایەنەكانی عێراق، هەردولاش كۆك بوون لەوەی هەرێم بەغدا بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێن.