په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌م كێشه‌ی گرتنی صه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نووسه‌وه هات‌و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ناوبراو ده‌كات.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشتی كۆمه‌ڵێك نوسه‌رو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس‌و مامۆستای زانكۆ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی صه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نووس، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی به به‌دواداچوون كرد له‌وباره‌وه.
ئه‌و یاداشته كه له‌ڕێی دلێر عه‌بدوڵڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری بزاڤه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرا، له‌لایه‌ن سۆران عومه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا‌و به‌نوسراوی ژماره (1/3/15) له‌رێكه‌وتی 1/3/2015 داوای به‌ده‌مه‌وه هاتنی كێشه‌كه كراوه.
صه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نووسی شاری دهۆك، ماوه‌ی 30 رۆژه له‌زیندانی ئاسایشی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ره.
د.ع