02/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای تورکیا چەند ناوچەیەك لە باکوری کوردستان بۆردومان دەکات
سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی سیخوریەوە ناوچەی ( حەفتانین و زاب) و ناحیەی شەھید کەنداڵ یان بەسەختی بۆردومان کرد و سوپای تورکیا ئەو ھەڵمەتەیان ناوناوە خولی " مەیمون " بۆ بۆردومانکردنی ئەو ناوچانەی کە پێیان دەوترێت ناوچەی ئازاد.
ھێزەکانی پاراستنی گەل( ھەپەگە) یش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە ، ئەو فرۆکانە فرۆکەی سیخوری بێ فرۆکەوانی سوپای تورکیا بون لە جۆری " ئێف ١٦ " کە ناوچە ئازادەکانی گەریلایان لە ( زاب و حەفتانین) بۆردومان کردوە .