02/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی: ئاماده‌ین یارمه‌تیی پڕۆسه‌ی سیاسیی و حكوومه‌تی عێراق بده‌ین
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نیكۆلای میلادینۆف نێردەی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌لاحه‌دین كۆبوونەوە.
بارزانی ڕایگه‌یاند، كوردستان ئاماده‌یه یارمه‌تیی پڕۆسه‌ی سیاسیی و حكوومه‌تی نوێی عێراق بدات و له‌و ڕووه‌شه‌وه هه‌نگاویان ناوه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێویسته لایه‌نه‌كانیش نیه‌تیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كلتوری كاری هاوبه‌ش باڵاده‌ست بێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆلای سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كانیه‌وه بوو له عێراق و هیواشی خواستووه، لایه‌نه‌كانی عێراق لهڕێگهیگفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیانه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیش نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، دیدار و سه‌ردانی شانده‌كانی نیوان هه‌رێم و به‌غدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان.