16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له یادى (67)ـەمین دامەزراندنى (پ.د.ك)؛ ساغ نەبوونەوەى ئەو یادە
لەبەر ئەوەى (پ.د.ک) و سەرۆکەکەى لە مێژووى هاوچەرخى بزوتنەوەى کوردستان ڕۆلێکى گرنگى بینیوە پێویست بەوە دەکات یادو ڕەوت ومێژووەکەى بە ووردى دیارى بکرێت، هەرچەندە بهیانی (16ى ئاب)ـه یادى دامەزراندنیەتى بەلام وەک لە خوارەوە دەردەکەوێ (پ.د.ک) زۆر لە پێش ئەو بەروارە دروست بوە :
1- بە پێى راى حزبى شیوعى ئەوابیرۆکەى حزبیکى بەرجوازى لەلاى ئەوان هاتووە، بە پێى بەیانێکى (حزبى شیوعى کوردستانى )ڕاستەوخۆ لە دواى جەنگى جیهانى دووەم، بە ناوى- بیان ...: إتحدوا لتڕسیس حزب رزگارى کورد... فى سبیل تحریر کردستان الکبرى -دەقى بەیانەکە لە کتێبى (المشکلە الکردیە فى الشرق الڕوسگ ێ463) ، بووە هۆى دروست بوونى حزبى رزگارى دواى بوویتە پارتى .
2- بە پێى حزبى دیموکراسى ئیران دامەزرینەرەکەى قازى محمدەو سەرەتاکەى بۆ سالى 1942ى (ژ ک)دەگەڕێتەوە .
3- گوایە فرقەى دیموکراسى ئازەربێجانى زۆر کاریگەرى لەسەر ئەو دروست بوونە هەبووە .
4- لەدیوى ئیراقى ڕەگ وڕیشالى بۆساڵانى 1938 هیواو شۆرش دەگیرنەوە .
4- کەواتە ڕاستیەکى وون هەیە لەو نێوانە با لێى بکۆلینەوە :
بەپێى دیکۆمینتەکانى فرنسى و بەریتانیاو عوسمانى سەبارەت بەکورد ڕۆژى دامەزراندنى پارتى ناگەڕێتەوە بۆ 16ى ئابى 1946 بەڵکو بۆ ناوەڕاستى ساڵى 1919 وبەو شێوەى خوارەوە:
یەکەم- بروسکەیەکى هاوبەشى ئەو حزبانەى خوارەوەى تێدایە کە لە رۆژى 25/3/1920 بۆ (لوید جۆرج)یان ناردووە:
ڕ- ئەمین عالى بەدرخان:نائب (جمعیە تعالى والترقی).
ب- سلیم بەکر: ئەمین عام حزب الدیمقراگی الکردی .
ح- عوسمان سەبرى( ئاپۆ) : رئیس خۆییبوون.
د- باقى : رئیس الجمعیە الدعایە.
ع- نهرى معروف رئیس جمعیە الدعایە.
ک- کمال فوزی بڕسم الێحافە الکردیە .
دووەم– لەدیکۆمینتەکى بەریتانى کە لەڕۆژى 8|12 |1919 نووسراوە داواى سەربەخۆى کوردستانیان کردووە ،لە ژێرەوە بەناوى پارێزەر(منەوەر وبازرگان ) مۆریان کردووە بەناوى پارتى دیموکراتى کورد بۆ قومیسێرى بەریتانیان ناردووە.
سێیەم – دیکۆمینتەکى تر بەروارى لە سەر نیە بەڵام هەردووکیان لە ئەستەمبۆل نووسراوە لە بارەى مەولەتى یاسایى، دیارە ئەو پارتە(پارتى دیموکراتى کورد) مەولەتى یاسایى پێ نەدراوە هەروەک خۆى لە نامەکەى سەروو باسى دەکا و لە دەقى بەلگە نامەى (چاپەمەنى تورکیا ژ:185لە 1/تشرینى دووەم /1919 داواى مەولەت پێدانى ڕەت دەکرێتەوە ،لە تورکیەکە بەناوى "کورد دمقرات فرقەسى" وسەرکردەى یەکەمى بە ناوى (ممدوح سەلیم) تۆمار کراوە .
چوارەم–لەدیکۆمینتەکى تر بۆ قومیسێرى بەریتانى پێشنیار دەکا بۆ بەریتانیا تاکوردستانیش بکەوێتەژێر ئینتدابى بەریتانى ومۆرى سکرتێرى پارتى دیموکراتى لە سەرە بێ ناو مێژوو،بەڵام واپێدەچى لەکۆتایى سالى 1919و نزیک سالى 1920 بێت چونکە سیستەمى ئینتداب لەدواى دامەزراندنى (عێبە الڕمم)بوو بە پێى مادەى 22ى بەشى یەکەمى (عهد العێبە الڕمم) .
پێنجەم–ناوى سەرکردایەتى ئەوحزبە بەو ناوانە هاتووە :ممدوح سلیم بەگ،منەوەر وبازرگان، نەجمەدین بەگ،حسێن بەگ..
شەشەم–ئەو پارتە بە تورکیەکەى (کورد دیموقرات فرقەسى )بوو، کەواتە ئەو تیۆرەو دەڵێ ناوى پارتى لەسالى 1946 لە فرقەى دمقراتى ئازەر بێجانەوە هاتووە هەڵەیە، ڕەنگە پێچەوانەکەى ڕاست بێت و ئەوان لە کوردیان وەرگرتبێت .
حەفتەم – لەهەندێ بەلگەنامەى بەریتانى وفەڕەنسى وکوردیش ناوى ئەو پارتە هاتووە، لە ئەرشیفى وەزارەتى جەنگى فرنسى (1115 N 20)باس لە دوو نامەی ترى ئەو پارتە دەکا کە بۆ بەریتانیایان نووسیە لە سالى 1920.
هەشتەم - وەک لەو دیکۆمینتەى (القنێلیە البریگانیە العامە تبریز- 11/09/1946 سری رقم 30 )
هاتووە (لە خالى 13)باس لەپارتى دەکا لەمانگى( 9)- واتە لە دواى مانگى ئاب هەر بەسەرکردایەتى قازى محمد .
کەواتە پارتى مێژووى کون ترە و دامەزراندنەکەى ناگەڕێتەوە بۆ16ى ئابى 1946 و نە لە دیوى ئێران و نە لە دیوى عیراق و دامەزرێنەریشى نە قازى محمدە و نە هەمزە عبدالله یە و نە مەلا مێگفى.. بەڵکو بەلایەن کەمەوە لە پێش ساڵى1920 ئەو حزبە هەبووە.
بە هەر حال جگە لە جیاوازى لەبارەى دامەزرێنەروڕۆژى دامەزراندنى لەدیوى کوردستانى ئیران وئیراق، ئەوادامەزراندنى لە سوریاش بۆمێژووى 14/6/1957دەگەڕێتەوە.