03/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە كەركوك
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە شاری کەرکوک و لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئەو شارە پێشوازی لێکرا.
فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە شاری كەركوك بڕیارە لەگەڵ پارێزگارو بەرپرسانی ئیداری و پێكهاتەكانی شارەكەو دەزگا ئەمنیەكاندا كۆببێتەوە.
بڕیارە هەر لەو سەردانەیدا، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە لەكەركوك كۆببێتەوە.