03/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل موراد پشتگیری پرۆژەكەی فوئاد مەعسومی بەپێویست دەزانێت
عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشنیمانی كوردستان لەكۆبوونەوەیەكدا باسی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبەكە بە بەشداری فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار كردو پشتیگریكردنی پرۆژەكەی فوئاد مەعسومی بەپێویست زانی لەچارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی.
ئەو قسانەی عادل موردا لەمیانی كۆبوونەوەیەك بووە لەگەڵ مەكتەبی رێكخستنی حیزبەكەی، كە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، هەروەها پشتگیری ئەو پرۆژەی سەرۆك كۆماریشی كردووە، بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمو بەغدا.
هەروەها فوئاد مەعسوم لەپرۆژەكەیدا داوایكردووە، ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی بكرێنە مەرجەعی حیزبەكەی.
عادل موراد باسی لەوەش كردووە، ئەنجومەنی ناوەندی وەك چۆن لەڕابردودا چاودێرو هاوكارو هەماهەنگی سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی بووین لەناویشیاندا مەكتەبی رێكخستن بەهەمان شێوە بەردەوامدەبین لەباشتر راپەراندنی كارەكانیان .